چاپی نوێی دراوی عێراقی هه‌را ده‌نێته‌وه
داوا ده‌كرێت زمانی كوردی له‌سه‌ر چاپی نوێی دراوی عێراقی زیادبكرێت
K24- هه‌ولێر:
پرسی دانانی ناوی "عه‌لی عه‌لاق"، پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی عێراقی به‌وه‌كاله‌ت له‌سه‌ر چاپی نوێی دراوی عێراقی، تووڕه‌یی زۆری ناوه‌نده سیاسییه‌كان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌و پرسه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دانیشتنێكی تایبه‌تی بۆ ئه‌و بابه‌ته سازكرد.
ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له پێنجه‌م دانیشتنی یه‌كه‌م وه‌رزی یه‌كه‌م ساڵی ته‌شریعی خولی چواره‌مدا به سه‌رۆكایه‌تی حه‌سه‌ن كه‌عبی، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و ئاماده‌بوونی 225 په‌رله‌مانتار، رێككاره‌كانی بانكی مه‌ركه‌زی بۆ چاپی نوێی دراوی عێراقی تاوتوێ كرد.
له دانیشتنه‌كه‌دا زۆربه‌ی په‌رله‌مانتاران تووڕه‌یی خۆیان به‌رامبه‌ر نووسینی ناوی "عه‌لی عه‌لاق"، پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی عێراقی به‌وه‌كاله‌ت له‌سه‌ر چاپی نوێی دراوی عێراقی نه‌شارده‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه په‌رله‌مانتار ئه‌حمه‌د جبووری ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، دانانی ناوی پارێزگاری بانك به وه‌كاله‌ت له‌سه‌ر دراو، پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووره و هیچ پاساوێك هه‌ڵناگرێت، پێشنیازیشیكرد، رێگه نه‌درێت ئه‌و چاپه نوێییه بخرێته بازاڕه‌وه، كه ناوی عه‌لاقی له‌سه‌ر نووسراوه و تێچووی لهچاپدانیش بخرێته ئه‌ستۆی بانكی ناوه‌ندی.
سه‌باح ئهلساعدیش كه په‌رله‌مانتارێكی دیكه‌یه دووپاتیكرده‌وه، "دانانی ناوی پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی به وه‌كاله‌ت لێكه‌وته‌ی زۆری هه‌بووه، به‌تایبه‌ت كه ته‌نیا رێگه به نووسینی پۆستی پارێزگار له‌سه‌ر دراو ده‌درێت نه‌ك ناوی".
هه‌رچی په‌رله‌مانتار ماجده ته‌میمییه داوا ده‌كات ئه‌و پرسه له‌گه‌ڵ بانكی ناوه‌ندی باسبكرێت، بۆئه‌وه‌ی ئاماری ته‌واو له‌سه‌ر بڕی ئه‌و پاره‌یه به ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بدات كه له‌ناوچووه، وێڕای پێدانی ئاماری ئه‌و بڕه پاره‌یه كه خراوه‌ته بازاڕه‌وه.
په‌رله‌مانتار فه‌لاح عه‌بدولكه‌ریمیش داوای كرد، پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی بانگهێشتی په‌رله‌مان بكرێت، بۆئه‌وه‌ی مه‌به‌ستی خۆی له‌سه‌ر دانانی ناوی خۆی له‌سه‌ر چاپی نوێی دراوی عێراقی له‌به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران روونبكاته‌وه.
حه‌سه‌ن سالم، په‌رلمانتاری عێراقیش گوتی: نووسینی ناوی پارێزگار به وه‌كاله‌ت له‌سه‌ر دراوی ناوخۆیی قابیلی قبووڵ نییه، به‌ڵام هه‌وڵێكه بۆ خۆڵ كردنه چاوی به‌رامبه‌ر له‌پێناو شاردنه‌وه‌ی رێككاره‌كانی بانكی مه‌ركه‌زی له‌باره‌ی مه‌زادكردنی نه‌ختینه، كه بووه‌ته چه‌قی گه‌نده‌ڵی.
عه‌باس سروت، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی چاودێریكردنی ئه‌دای بانكی ناوه‌ندی له بواره‌كانی دیكه و سزادانی كهمتهرخهمانی له‌چاپدانی چاپی نوێی دراوی عێراقی كرده‌وه.
لای خۆشیه‌وه فالح خه‌زعه‌لی، په‌رله‌مانتاری عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، له‌چاپدانی ناوی پارێزگاری بانك به وه‌كاله‌ت له‌سه‌ر دراوی نیشتیمانی ده‌ستدرێژییه بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی وڵات و پێویسته له كاره‌كه‌ی دووربخرێته‌وه.
مونا عومه‌یریش پرسیاری ئه‌وه ده‌كات، له‌كاتێكدا چاپی نوێی دراوی عێراقی ده‌گاته 90 ملیار دینار، ئه‌گه‌ر بڕیاری له‌ناوبردنی ئه‌و بڕه پاره‌یه درا، ئایا كێ به‌رپرسیارێتی پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و گوژمه زۆره له‌ئه‌ستۆ ده‌گرێت.
لای خۆیه‌وه په‌رله‌مانتار رائید فه‌همی گوتی، پێویسته سه‌ره‌تا له‌ڕێگه‌ی یاساوه دیراسه‌ی ئه‌و بابه‌ته بكه‌ین و ده‌بێت له زۆر ره‌هه‌نده‌وه لێكدانه‌وه و شرۆڤه‌ی بۆ بكرێت.
هه‌رچی په‌رله‌مانتاری كورد، به‌شار حه‌مید كیكییه، له‌باره‌ی ئه‌و پرسه‌وه گوتی: "پێویسته زمانی كوردیش له‌سه‌ر چاپی نوێی دراوی عێراقی زیادبكرێت".
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو ره‌خنه و تووڕهییهشدا په‌رله‌مانتار عالیه نوسێف ده‌ڵێت: "یاسای كارپێكراوی ئێستا رێگه‌ی به عه‌لی عه‌لاق، پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی به وه‌كاله‌ت داوه، ناوی خۆی له‌سه‌ر چاپی نوێی دراوی نیشتیمانی بنووسێت".
خالید جه‌واد كازم، په‌رله‌مانتارێكی دیكه ده‌ڵێت: "فه‌رمانه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی له‌ناوبردنی كاتی هێشتا كاری پێده‌كرێت و پێویستی به چاوپێداخشاندنه‌وه هه‌یه"، داواشیكرد، "بڕیارێك بۆ جێگره‌وه‌یه‌ك بۆ خستنه بازاڕی دراوی نوێ بدۆزرێته‌وه، تا ئه‌و كاته‌ی له‌رووی یاساییه‌وه ره‌وایه‌تی دراوی نوێ یه‌كلایی ده‌بێته‌وه".
په‌رله‌مانتار عه‌لیه ئیماره له‌و باوه‌ڕه‌دایه، پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی نییه بڕیارێكی له‌مجۆره بدات و ناوی خۆی له‌سه‌ر دراوی ناوخۆیی بنووسێت، چونكه ئه‌و پۆسته‌كه‌ی به وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه ده‌بات نه‌ك به ره‌سه‌نایه‌تی.
دوای ئه‌و هه‌موو ره‌خنه و كاردانه‌وانه‌ی په‌رله‌مانتاران و لایه‌نه عێراقییه‌كانیش، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران رایگه‌یاند، له رۆژانی داهاتوودا به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی ده‌سه‌ڵات و رێككاره‌كانی بانكی ناوه‌ندی و سیاسه‌تی نه‌ختینه، پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی به وه‌كاله‌ت و به‌رپرسانی ئیداره‌ی بانكه‌كه بانگهێشتی په‌رله‌مان بكه‌ن، به‌وه‌ی كه رێككاره‌كانی ئه‌و ناوه‌نده داراییه پێویسته له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بڕیار بدات، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پێشنیازكردنی ئه‌گه‌ره‌كان بۆ تاوتوێكردنی ئه‌و پرسه دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری بۆ ئه‌و كێشه‌یه ئاسانتر ده‌كات.
له چاپه نوێیه‌كه‌دا سوره‌تی "إخلاص" له‌سه‌ر نه‌ختینه‌ی 1000 دیناری لابراوه و وێنه‌ی ئه‌ستێره‌ی ئاشووری له ناوه‌ڕاستی نهختینهكه دانراوه، له‌كاتێكدا له‌و بازنه‌ی كه وێنه‌ی ئه‌ستێره‌كه‌ی له‌ناو دانراوه وێنه‌ی په‌یكه‌رێكی دیكه‌ی كه‌سێك كه له‌ناو به‌له‌مێك به‌پێوه وه‌ستاوه خراوه‌ته سه‌ری، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی كه له ساڵی 2016، هۆراو و زۆنگاوه‌كانی عێراق چوونه‌ته ریزبه‌ندی كه‌له‌پووری جیهانی.
هه‌وره‌ها ناو و واژووی عه‌لی موحسن ئیسماعیل، پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی به‌وه‌كاله‌ت ناسراو به "عه‌لی عه‌لاق" له‌سه‌ر چاپی نوێ نووسراوه.
له‌مباره‌شه‌وه سه‌للام سهمیسم، شاره‌زای ئابووری دووپاتیكرده‌وه، پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی به وه‌كاله‌ت به نووسینی ناوی خۆی له‌سه‌ر چاپی نوێی دراوی عێراقی سهپێچییهكی گه‌وره‌ی كردووه.
سمیسم گوتیشی: "گۆڕینی واژوو شتێكی ئاسان نییه بۆ پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی، ئه‌و واژوویه له سه‌رانسه‌ری جیهان پشتی پێ ده‌به‌سترێت، به‌تایبه‌ت له بانكه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه ئه‌ندامن له سندووقی نه‌ختینه‌ی نێوده‌وڵه‌تی"، پرسیاری ئه‌وه‌ش ده‌كات، "ئایا دراوی هیچ وڵاتێكی به‌هێز ناوی كه‌سایه‌تییه‌كی له‌سه‌ر نووسراوه؟، ئایا دیناری عێراقی ئه‌وه‌نده بێ به‌ها بووه كه به‌ناوی كه‌سێكه‌وه له‌چاپ بدرێت؟".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئه‌وه‌ی عه‌لاق كردوویه‌تی سه‌رپێچییه‌كی زۆر گه‌وره‌یه، به‌تایبه‌ت كه ئه‌و پارێزگارێكی به‌وه‌كاله‌ته و پێویسته له‌سه‌ر ئه‌و كرده‌وه‌یه سزابدرێت"، روونیشیكرده‌وه، "عه‌لاق ویستوویه‌تی له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی ته‌مه‌نی كابینه‌ی ماوه به‌سه‌رچووی حكوومه‌ت، جێپه‌نجه‌ی خۆی به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی له‌سه‌ر دراوی وڵات دابنێت، به‌ر له‌وه‌ی پۆسته‌كه‌ی جێبهێڵێت".
ئه‌و ئابووریناسه ده‌ڵێت: "چاره‌سه‌ری ئه‌و هه‌ڵه گه‌وره‌یه‌ی عه‌لاق كردوویه‌تی، كێشانه‌وه چاپی نوێی دراوی عێراقییه له بازاڕ و دووباره له‌چاپدانه‌وه‌ی به واژووی كۆنه‌وه".
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا بانكی ناوه‌ندی عێراقی جه‌ختی كرده‌وه، "له چاپی نوێ‌دا ناوی پارێزگار له‌جیاتی واژووه‌كه‌ی سه‌ر چاپه كۆنه‌كه نووسراوه، له زۆر وڵاتی دیكه‌ش ئه‌م حاڵه‌ته هه‌یه، هه‌روه‌ك هه‌ردوو رێكه‌وته كۆچی و زاینییهكانیش ههموراكراونهتهوه و به‌م شێوه‌یه (1440ه -2018م) نووسراون".
له هه‌فته‌ی رابردوو بانكی ناوه‌ندی عێراقی بڕێك له چاپی نوێی نه‌ختینه بچووكه‌كانی دراوی نیشتیمانی به چه‌ندین گۆڕانكاری نوێوه له دیزاینه‌كه‌یدا خسته بازاڕه‌وه.
H.B