عه‌بادی پێویستی به راوه‌ستانه
"هێشتا بۆ وه‌رگرتنی پۆست له حكوومه‌تی نوێی گفتوگۆی له‌گه‌ڵ كه‌س نه‌كردووه"
K24 - هه‌ولێر:
حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكوه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق ده‌ڵێت: "پێویستم به راوهستانێكه بۆ ئه‌وه‌ی باشتر خزمه‌تی گه‌ل و وڵات بكه‌م و هیچ گفتوگۆ و دانووستانێكیشم بۆ وه‌رگرتنی پۆست له حكوومه‌تی نوێی عێراق نه‌كردووه‌و له به‌ر رۆشنایی پێكهێنانی حكوومه‌تدا بڕیاری له‌سه‌ر ده‌ده‌ین".
عه‌بادی له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی هه‌فتانه‌یدا گووتی: "هێشتا له‌وباره‌یه‌وه هیچ گفتوگۆیه‌كمان نه‌كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی پۆستێكی دیكه له حكوومه‌تی داهاتوو وه‌ربگرم، گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه ده‌كه‌ین، ئه‌وه رێگا درووستهكهیه، له‌سه‌ر گردێك ناوه‌ستێن و كاری سیاسی به‌و پۆسته كۆتایی نایه‌ت كه چاوه‌ڕوانین خزمه‌تی هاووڵاتیانی پێبكه‌ین".
عه‌بادی گووتی: "به‌شداریكردن له حكوومه‌تی نوێ هێشتا كراوه‌یه و بژراده‌ی دیكه‌شم هه‌یه، به‌ڵام ئێستا باسی ناكه‌م، پێویستم به راوهستانێكه له پێناو خزمه‌تی گه‌ل و وڵات، هه‌ندێكیش پێیانوایه خزمه‌تكردن ته‌نها له رێگای پۆسته‌وه ده‌بێت و ئه‌وه‌ش هه‌ڵه‌یه".
ئه‌و قسانه‌ی عه‌بادی له كاتێكدایه، چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك ئاماژه‌یان به‌وه‌كردبوو كه ده‌یه‌وێت یان پۆستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه یان جێگری سه‌رۆككۆماری عێراق وه‌ربگرێت.
به‌ڵام سه‌رچاوه‌یه‌كی هاوپه‌یمانی بنیات به سه‌رۆكایه‌تی هادی عامری و نووری مالیكی رایگه‌یاند: "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نین عه‌بادی له حكوومه‌تی نوێ‌دا هیچ پۆستێكی هه‌بێت".