توركيا: 9 په‌نابه‌ر گيانيان له‌ده‌ستدا و چاره‌نووسى 25 پهنابهريش ديار نييه
ئه‌و كهشتييهى په‌نابه‌ران له نزيك كه‌ناراوه‌كانى ويلايه‌تى ئيزمير نقووم بووه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تى ناوخۆى توركيا، رايگه‌ياند، نيوهشهوى رابردوو، 9 په‌نابه‌ر به هۆى نقووم بوونى كهشتييهكهيان له كه‌ناراوه‌كانى خۆرئاواى توركيا گيانيان له‌ده‌ستداوه و چاره‌نووسى 25 په‌نابه‌رى ديكه ديار نييه.
له به‌ياننامه‌يه‌كدا، وه‌زاره‌ته‌كه روونيكردووه‌ته‌وه، ئه‌و كهشتييهى په‌نابه‌ران له نزيك كه‌ناراوه‌كانى ويلايه‌تى ئيزمير نقووم بووه.
باسى له‌وه‌شكردووه، تيمه‌كانى به‌هاناوه‌چوونى توركيا سه‌رقاڵى گه‌ڕانن بۆ دۆزينه‌وه‌ى ته‌رمى قوربانييه‌كان و رزگاركردنى لێقه‌وماوه‌كان.
له 2015ه‌وه توركيا بووه‌ته ده‌روازه‌ى سه‌ره‌كى ره‌وكردنى په‌نابه‌ران له وڵاتانى عێراق و سوورياوه به‌ره‌و ئه‌وروپا.
دواى ئه‌وه‌ى له 2016 توركيا و يه‌كێتى ئه‌وروپا رێككه‌وتنێكيان واژوو كرد بۆ رێگرتن له كۆچڕه‌وى په‌نابه‌ران به‌ره‌و ئه‌وروپا، ژماره‌ى ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ى له رێى توركياوه روويان له ئه‌وروپا ده‌كرد، كه‌مبوويه‌وه، به‌ڵام هه‌ر به‌رده‌وام بوو.
سه‌رچاوه: سكاى نيوز
ئ.ر