له به‌ريتانيا يه‌كه‌م وه‌زيرى تايبه‌ت به خۆكوشتن ده‌ستبه‌كار ده‌بێت
وه‌ك هه‌وڵێك بۆ رێگرتن له خوكوشتن و كه‌مكردنه‌وه‌ى ئه‌و ديارده‌يه
K24 – هه‌ولێر:
بۆ يه‌كه‌مجار له مێژووى خۆي‌دا، به‌ريتانيا يه‌كه‌م وه‌زيرى تايبه‌ت به پرسى خۆكوشتنى ده‌ستنيشان كرد.
تيريزا ماى، سه‌رۆك وه‌زيرانى به‌ريتانيا، وه‌ك هه‌وڵێك بۆ رێگرتن له خوكوشتن و كه‌مكردنه‌وه‌ى ئه‌و ديارده‌يه له وڵاته‌كه‌يدا، وه‌زيرێكى بۆ ئه‌و پرسه ده‌ستنيشان كرد.
ماى جاكى دويل، وه‌ك يه‌كه‌م وه‌زيرى تايبه‌ت به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى پرسى خۆكوشتن ده‌ستبه‌كار ده‌بێت.
ئه‌م بڕياره‌ى تيريزا ماى له كاتێكدايه، نوێنه‌رانى په‌نجا وڵاتى جيهان له كۆنگره‌يه‌كى ته‌ندرووستى له باره‌ى ته‌ندرووستى عه‌قڵييه‌وه له له‌نده‌ن كۆده‌بنه‌وه.
حكومه‌تى به‌ريتانيا، 2 مليۆن و 400 هه‌زار دۆلارى ته‌رخانكردووه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ديارده‌ى خۆكوشتن و ئه‌و بڕه پاره‌يه له رێى كۆمه‌ڵه‌ى ساماريتانسى خێرخوازييه‌وه ته‌رخان ده‌كرێت بۆ دانانى هێڵێكى گه‌رمى خزمه‌تگوزارى تايبه‌ت به رێنمايى.
هه‌موو ساڵێك له به‌ريتانيا 4 هه‌زار و 500 كه‌س به هۆكار و شێوازى جياجيا خۆيان ده‌كوژن.
سه‌رچاوه: سكاى نيوز
ئ.ر