تره‌مپ بۆ چواره‌م جار داوا له شا سه‌لمان ده‌كات پاره‌ی زیاتری پێ بدات!
"پاره‌كانت ده‌ربهێنه"
K24- هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ چاره‌م جار بۆ شا سه‌لمان، شای عه‌ره‌بستانی سعوودییه دووپاتیكرده‌وه، "به‌رامبه‌ر پاراستنی شانشینه‌كه‌تان پێویسته ریاز پاره‌ی زیاتر به واشنتۆن بدات".
جارێكی دیكه بۆ جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پێویسته سعوودیه پاره‌ی زیاتر به ئه‌مه‌ریكا بدات، ئه‌مڕۆ تره‌مپ گه‌ڕایه‌وه به‌رده‌م ئاپۆرایێكی گه‌وره‌ی لایه‌نگرانی خۆی و گوتی: ئه‌و داوای له شای سعوودییه كردووه، پێویسته به‌رامبه‌ر پارێزگاریكردنی وڵاته‌كه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه، پاره‌ی زیاتر به واشنتۆن بدات.
له‌مباره‌یه‌وه تره‌مپ گوتی: "به شا سه‌لمانم راگه‌یاندوه‌وه كه پێویسته پاره‌كانی ده‌ربهێنێت و باجی پاراستنی سعوودیه به واشنتۆن بدات".
تره‌مپ له به‌رده‌وامی قسه‌كانیدا گوتی: "ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌یكه‌ین پارێزگاریكردنه له وڵاتانی ده‌وڵه‌مه‌ند به‌بێ به‌رامبه‌ر.. ئایا ئێوه له‌و باوه‌ڕه‌دان سعوودیه ده‌وڵه‌تێكی ده‌وڵه‌مه‌نده؟ به‌ڵێ!!، به شا سه‌لمانم راگه‌یاندووه كه پێویسته پاره بدات.. به‌داخه‌وه‌م به‌ڵام پێویسته بده‌یت.. بده ئێمه‌ش ده‌تپارێزین.. پێویسته بده‌یت.. پاره‌كانت ده‌ربهێنه.. له‌سه‌رته بده‌یت.. بده!!".
له‌ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند هه‌فته‌یه‌دا ئه‌مه چواره‌م جاره سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا داوا له شای سعوودیه ده‌كات، پێویسته پاره‌ی زیاتر به ئه‌مه‌ریكا بدات.
H.B