"عادل عه‌بدولمه‌هدی پێكهاته‌ی كابینه‌كه‌ی راده‌گه‌یه‌نێت"
"كه‌مكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان كاره‌ساته"
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 11/10/2018، حه‌بیب ته‌رفی، سه‌ركرده‌ی ره‌وتی حیكمه به سه‌رۆكایه‌تی عه‌مار حه‌كیم رایگه‌یاند: "عادل عه‌بدولمه‌هدی، راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق، له ماوه‌ی 10 رۆژی داهاتوودا پێكهاته‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی راده‌گه‌یه‌نێت، پێش ئه‌وه‌ی واده‌ی دیاریكراوی ده‌ستووریی كۆتایی بێت".
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی حیكمه ده‌ڵێت: "حكوومه‌تی داهاتوو هه‌وڵ بۆ نه‌هێشتنی قه‌یرانی سیاسی و باشكردنی ره‌وشی ئه‌منی و ئابووری و خزمه‌تگوزارییه‌كان ده‌دات".
له باره‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی وه‌زاره‌ته‌كانیشه‌وه گوتوویه‌تی: "كه‌مكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان له كابینه‌ی پێشوو كاره‌سات بوو، وه‌زیره‌كانیان خانه‌نشین كران و فه‌رمانبه‌ره‌كانیان نێردرانه داموده‌زگاكانی دیكه كه دووربوون له تایبه‌تمه‌ندی ئه‌وان، وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤدا هات و گواستبوونیانه‌وه بۆ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ".
ته‌رفی ده‌ڵێت: "مووچه و خه‌رجییه‌كانیان وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌یه ده‌مێنێته‌وه، ئیتر بۆچی وه‌زاره‌تێك گرنگ وێران بكه‌ین".