عادل عه‌بدولمه‌هدی: ده‌ست به بونیاتنانه‌وه‌ی عێراق ده‌كه‌ین
چاویشۆغڵو: هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان ده‌ده‌ین
K24 - هه‌ولێر:
عادل عه‌بدولمه‌هدی، راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق، له كاتی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ مه‌ولوود چاوش‌ئۆغڵو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 11/10/2018 به سه‌ردانێكی دوو رۆژه گه‌یشته عێراق گوتوویه‌تی: "عێراق كه‌وتووه‌ته ناو قۆناغێكی نوێ و پاش تێكشكاندنی داعش ده‌ست به بونیاتنانه‌وه ده‌كات".
له به‌رامبه‌ردا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا گوتوویه‌تی: "كار بۆ باشكردن و به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ عێراق ده‌كه‌ین و له هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ر دوو وڵاتداین".
ئه‌وه له كاتێكدایه چه‌ندین كێشه‌ی وه‌ك پرسی بوونی هێزه‌كانی توركیا له نزیك باشیك و بوونی په‌كه‌كه له ناوچه‌كانی شنگال و گرتنه‌وه‌ی به‌شه ئاوی عێراق به چاره‌سه‌رنه‌كراوی ماون و له داهاتوودا دۆسێی گفتوگۆی نێوان ده‌وڵه‌تی توركیا و حكوومه‌تی نوێی عێراق ده‌بێت.
عادل عه‌بدولمه‌هدی پاش راسپاردنی بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت، له‌سه‌ریه‌تی تا كۆتایی 3/11/2018 كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت پێشكه‌شی په‌رله‌مان بكات. چاودێرانی ره‌وشی عێراقیش پێشبینی ده‌كه‌ن گرفت و له‌مپه‌ری زۆر رووبه‌ڕووی حكوومه‌ته‌كه‌ی ببێته‌وه، چونكه به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر له كاتی پێشكه‌شكردنی بووجه‌ی وڵات ره‌چاوی به‌رژه‌وه‌ندییه كه‌سی و حزبییه‌كانی هێزه سیاسییه‌كانی عێراق نه‌كات، ناتوانێت له په‌رله‌مان تێیپه‌ڕێنێ.
بڕیاره وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیش بكات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵا كۆببێته‌وه.