كۆميسيارانى ئه‌وروپا: سووريا له حاڵه‌تى ههڵوهشاندنهوهيه
ئێمه ناتوانين له سووريا كۆتايى به شه‌ڕ بهێنين

K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى كۆميسيارانى ئه‌وروپا، جان كلود يونكر، رايگه‌ياند، سووريا له حاڵه‌تى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و دابه‌شبوونه.
له وتارێكدا، كه سه‌باره‌ت به كێشه‌كانى ئه‌وروپا له به‌لجيكا پێشكه‌شيكرد، جان كلود يونكر گوتى: "ئێمه ناتوانين له سووريا كۆتايى به شه‌ڕ بهێنين".
گوتيشى: "هه‌روه‌ها ناتوانين له‌گه‌ڵ سووريا رێكبكه‌وين، چونكه سووريا ده‌وڵه‌تێكه، گه‌يشتووه‌ته قۆناغ و حاڵى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه. به گشتى ئه‌و ده‌وڵه‌ته ناتوانێت به شێوه‌يه‌كى سرووشتى كار بكات، هاوشێوه‌ى ليبيايه".
سه‌رۆكى كۆميسيارانى ئه‌وروپا، جان كلود يونكر، ئه‌وه‌شى گوت: "ره‌وشى سووريا رووبه‌ڕووى كاره‌ساتێكى گه‌وره بووه‌ته‌وه. گه‌وره و به‌هێزه‌كانى ئه‌م جيهانهش ده‌سته‌وه‌ستانن له گه‌يشتن به چاره‌سه‌رێكى گونجاو بۆ كێشه‌كانى ئه‌و وڵاته".
سه‌رچاوه: روسيااليوم
ئ.ر