داعش بێ كۆنترۆڵی خاك گه‌نجینه‌كانی پڕ پاره ده‌كات
"كۆمپانیاكانی ناوچه‌كه هاوكاریی ده‌كه‌ن"
K24 - هه‌ولێر:
دوای شكاندنی شكۆ و له ده‌ستدانی 98% ئه‌و خاكه‌ی داگیریكرد، ئه‌مڕۆ رێكخراوی داعش به‌ده‌ست نه‌بوونی پاره و سه‌چاوه‌ی دارایی ده‌ناڵێنی و پێده‌چێت له رێگه‌ی كۆمپانیاكانی توركیا چاره‌سه‌ری بكات.
گۆڤاری فۆرن پۆڵه‌سی ئه‌مه‌ریكی هۆشداریداوه له گه‌ڕانه‌وه‌ی ژیان بۆ رێكخراوه توندڕه‌وه‌كه به‌هۆی تواناكانی له دۆزینه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی داهات بۆ پاڵپشتیكردنی كرده تیرۆریستییه‌كانی، به‌تایبه‌تی پاره سپیكردنه‌وه له‌ژێر په‌رده‌ی "كۆمپانیاكانی توركیادا".
پێشتر به زۆریی داعش پشتی به داگیركردنی خاك به‌ستووه، ئه‌و ناوچانه‌ی كه داگیری ده‌كردن، بۆ ئه‌وه بوو ملیاره‌ها دۆلاری له رێگه‌ی نه‌وت و باج و دزی و تاڵانی ده‌ستكه‌وێت، به‌ڵام داعش ئه‌وه‌شی سه‌لماندوه ده‌توانێت به‌بێ كۆنترۆڵكردنی شاره‌كانیش پاره‌ی ده‌ستكه‌وێت.
ساڵی 2015 كه له لوتكه‌ی توانا‌و هێزیدا بوو، داعش نزیكه‌ی 6 ملیار دۆلاری كۆكرده‌وه، ئه‌وه‌ش كردییه ده‌وڵه‌مه‌ندترین رێكخراوی تیرۆریستی له مێژوودا، به‌ڵام ئایا چۆن ئه‌و داهاته‌ی ده‌ستكه‌وت كه به‌رامبه‌ره به داهاتی ناوخۆیی زۆر وڵاتی جیهان؟.
كاتێك رووبه‌رێكی زۆری خاكی خسته ژێر كۆنترۆڵی خۆی نزیكه‌ی سێ یه‌كی خاكی سووریا و عێراقی داگیركرد، داعش له سێ سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كییه‌وه ئه‌و پاره زۆره‌ی كۆكرده‌وه.
یه‌كه‌م - نه‌وت و غاز
له رێگه‌ی فرۆشتنی نه‌وت و غازه‌وه، ساڵی 2015 نزیكه‌ی 500 ملیۆن دۆلاری ده‌ستكه‌وت.
دووه‌م - باج و دزی و تاڵانی
له رێگه‌ی تاڵانكردنی شاری مووسڵ و باجه‌وه ساڵی 2014، داعش 360 ملیۆن دۆلاری كۆكرده‌وه.
سێیه‌م - دزینی پاره‌ی گه‌نجینه و بانكه‌كان
داعش له ئه‌و گه‌نجینه و بانكه‌كانی ئه‌و ناوچانه‌ی داگیریكردن نزیكه‌ی 500 ملیۆن دۆلاری كۆكرده‌وه.
ئێستاش داعش زۆرینه‌ی خاكی ئه‌و ناوچانه‌ی داگیری كردبوون له ده‌ستیداوه، به‌هۆی ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كان و بۆمبابارانكردنی پێگه‌كانیان كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی پێی هه‌ڵده‌ستن زۆر لاواز بووه.
هه‌روه‌ها ئه‌و داهاته‌ی له‌و ناوچانه ده‌ستیده‌كه‌وت راوه‌ستاوه‌و داهات و پاڵپشتییه داراییه‌كانیان زۆر دابه‌زیوه، هه‌ر بۆیه ئێستا به‌دوای سه‌رچاوه‌ی دیكه‌دا ده‌گه‌ڕێن بۆ ئه‌وه‌ی پاره‌یان ده‌ستكه‌وێت، بێ ئه‌وه‌ی خاك بخه‌نه ژێر كۆنترۆڵی خۆیانه‌وه.
سه‌ركرده‌كانی داعش پشت به‌و 400 ملیۆن دۆلاره ده‌به‌ستن كه له عێراق و سووریاوه ناردیانه ده‌ره‌وه. گۆڤاری فۆرن پۆڵه‌سی ده‌ڵێت، داعش خه‌ریكی پاره سپیكردنه‌وه و پاره شوشتنه‌وه‌یه له رێگه‌ی كۆمپانیاكانی ناوچه‌كه‌وه به تایبه‌تی كۆمپانیا توركییه‌كان و ئه‌گه‌ری هه‌یه به‌شێكی پاره‌كانیان بگۆڕن به زێڕ و كۆیبكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوودا بیفرۆشنه‌وه".
له هه‌مان كاتدا، ته‌نانه‌ت له كاتی دابه‌زینی داهاتی داعش، خه‌رجییه‌كانی رێكخراوه‌كه‌ش به‌راورد به جاران كه‌میكردووه، چونكه ئێستا هیچ خه‌رجییه‌كان بۆ كاروباری ئیداره‌ی ئه‌و ناوچانه نه‌ماوه كه پێشتر به‌ناوی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" حوكمیان ده‌كرد، ئه‌و پاره كه‌مه‌شی ده‌ستیان ده‌كه‌وێت، به‌شی ئه‌وه ده‌كات وه‌ك رێكخراوێكی تیرۆریستی بمێننه‌وه‌و شه‌ڕی چه‌ته‌گه‌ریی له عێراق و سووریا دریژه پێبده‌ن.
داعش گه‌نجینه‌كان به سه‌رچاوه‌ی پاڵپشتی دارایی جۆراوجۆر پڕده‌كاته‌وه، له رێگه‌ی كۆمه‌ڵێك چالاكی تاوانكاریی نوێ و ئه‌و بارودۆخه ئه‌منییه‌ی له عێراق و سووریا هه‌یه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌قۆزێته‌وه.
بۆ نموونه، رقاندنی خه‌ڵ له پێناو پاره "فدیه".
دزی و قاچاغچێتی و ماده‌ی هۆشبه‌ر و بازرگانیكردن به شوێنه‌واره‌كانه‌وه و كۆكردنه‌وه‌ی پاره به‌و رێگایانه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وامی به كرده تیرۆریستییه‌كانیان بده‌ن، بێ ئه‌وه‌ی پێویستیان به كۆنترۆڵكردنی خاك و شاره گه‌وره‌كان هه‌بێت.