توركیا ده‌یه‌وێت به مادده‌یه‌كی كیمیایی "خوێنی رژاوی" خاشقچی ده‌ربخات
به‌م مادده كیمیایییه ئاسه‌واری خوێن ده‌رده‌كه‌وێت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر پاكیش كرابێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا، به فه‌رمی داوایان له سعوودیه كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی له میانی لێكۆڵینه‌وه‌كاندا، كۆنسوڵخانه‌ی سعوودیه له‌ئیستانبول و ماڵی كۆنسوڵیش بپشكنێرێت، بۆ ئه‌وه‌ی له چاره‌نووسی جه‌مال خاشقچی دڵنیاببنه‌وه و بۆیان ده‌ر‌بكه‌وێت، ئایا له هیچ یه‌كێك له ژووره‌كانی ئه‌م دوو شوێنه كوژراوه یان نا.
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی وێبسایتی ئۆكۆی توركی، ئه‌گه‌ر ئه‌نقه‌ره ره‌زامه‌ندی سعوودیه‌ی بۆ ئه‌م داواكارییه وه‌رگرت، ده‌بێت مادده‌یه‌كی كیمیاوی به‌ناوی "لومینۆل" به‌كاربهێنێت، كه شوێنه‌واری خوێن ده‌رده‌خات، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر شوێنه‌كه‌ی پاككرابێته‌وه.
ماده‌ی لومینۆل چییه؟
لومینۆل مادده‌یه‌كی كیمیاییه و له بنه‌ڕه‌تدا مادده‌یه‌كی بلوری ره‌قی سپی زه‌ردباوه، له‌ناو ئاو و زۆربه‌ی شله ئه‌ندامییه‌كاندا ده‌توێته‌وه، دوای توانه‌وه‌شی، به هۆی كارلێكی كیمیاییه‌وه ره‌نگه‌كه‌ی ده‌گۆڕێت به‌تایبه‌تیش كاتێك له‌گه‌ڵ پاشماوه‌ی خوێنی پاككراوه تێكه‌ڵ ده‌بێت.
ئه‌و مادده كیمیاییه‌وه له بواری پزیشكی دادی و ئاشكراكردنی تاوانه‌كان به‌كاردێت، چونكه مادده‌كه كاتێك له‌گه‌ڵ پاشماوه‌ی خوێن تێكه‌ڵ ده‌بێت، به‌هۆی كارلێك له‌گه‌ڵ هیمۆگلۆبین و ئۆكسجینی ناو خوێن ره‌نگه‌كه‌ی به ته‌واوه‌ی ده‌بێته وه‌نه‌وشه‌یی و به‌مه‌ش پاشماوه‌ی خوێن له شوێنی تاوان و سه‌ر جل و چه‌كی كوشتن ده‌رده‌خات، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر پاكیش كرابێته‌وه.
جه‌مال خاشقچی، رۆژنامه‌وانی سعوودی و نه‌یار و ره‌خنه‌گری سیاسه‌ته‌كانی ئیستای حكوومه‌تی ریاز، له رۆژی 2ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه له كاتی چوونی بۆ ناو كۆنسوڵخانه‌ی سعوودیه له ئیستانبول، بێسه‌روشوێن بووه.
ونبوونی ئه‌و رۆژنامه‌وانه گومانه‌كانی له سه‌ر سعوودیه زیاتر كردووه و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی توركیا و میدیاكانی جیهانیش گومانییان بۆ ئه‌وه ده‌چێت خاشقچی له ناو كۆنسوڵخانه كوژرابێت و پارچه پارچه كرابێت.
تا ئێستاش سعوودیه نكۆڵی له‌وه ده‌كات ده‌ستی له بێسه‌روشوێنبوونی ئه‌و رۆژنامه‌وانه هه‌بووبێت و رایده‌گه‌یه‌نێت، خاشقچی له‌ناو كۆنسوڵخانه چووه‌ته ده‌ره‌وه و بێشه‌روشوێنبوونیشی هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌وانه‌وه نییه.
ئ. م