نوجێفی رۆڵی سەرۆك بارزانی بەرز ده‌نرخێنێ
حەداد و نوجیفی : ره‌وشی سیاسی عێراق تاوتوێ دەکەن

K24 - هه‌ولێر:
ئوسامه نوجێفی، سەرۆکی حیزبی قەراری عێراقی، هه‌وڵه‌كانی سەرۆك بارزانی و پارتی بۆ نزیكبوونه‌وه‌ی پێکهاتەکانی عێراق له یه‌كتری به‌رز ده‌نرخێنێ.
له میانی دیدارێكی نێوان به‌شیر خه‌لیل حه‌داد، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و ئوسامه نوجێفی، سەرۆکی حیزبی قەراری عێراقی، بارودۆخی سیاسی عێراق و رۆڵی په‌رلەمانی عێراق لەم خولەدا تاوتوێ كراوه.
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان رایگیاندووه: "دەبێت پەرلەمان دەسەڵاتی یاسادانان و چاودێریکردنی خۆی بەگەربخات بۆ بەدیهێنانی داواکاریەکانی گه‌لانی عێراق لەداهاتوودا".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "پارتی دیموکراتی کوردستان و جەنابی سەرۆك بارزانی لەهەوڵی ئەوەدان هەمولایەنەکان له یه‌كتری نزیك بكرێنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بەرەو قۆناغێکی نوێ هەنگاو بنێین، هەروەها هەوڵی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا ده‌دەن".
نوجێفیش رۆڵی سه‌رۆك بارزانی به‌رز نرخاندووه‌و بوونی دکتۆر بەشیری لە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان و دانانی ئەویاسایانەی کە خزمەت بەسەرجەم گەلانی عێراق ده‌كات به گرنگ ناوبردووه".