عێراق.. بۆ یه‌كه‌مجار له دوای 2003 تاوانبارێك له‌به‌رچاوی خه‌ڵك له سێداره ده‌درێت
"به چ رووێكه‌وه ده‌چیته‌وه به‌رده‌م خوا؟"
K24 - هه‌ولێر:
دادگای تاوانه‌كان له به‌غدا، سزای له سێداره‌دانی بۆ تاوانبار "مسته‌فا گه‌مه‌ر" ده‌ركردووه، به تاوانی ده‌ستدرێژی سێكسی بۆ سه‌ر منداڵێكی ته‌مه‌ن 2 ساڵ و دواتریش منداڵه‌كه‌ی كوشتووه.
به گوێره‌ی میدیا عیراقییه‌كان، قاسم ئه‌عره‌جی، وه‌زیری ناوخۆی عێراق، خۆی راسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتی لێكۆڵینه‌وه‌ی له تاوانه كردووه و بڕیاریشدراوه له‌به‌ر چاوی خه‌ڵك و له شوێنێكی گشتی، تاوانباره‌كه له سێداره بدرێت.
ئه‌و تاوانه‌ی ده‌رهه‌ق به‌و منداڵه دوو ساڵانه كراوه، به‌ناوی "جه‌عفه‌ر هه‌یسه‌م زیا"، مشتومڕێكی زۆری له شه‌قامی عێراقی له‌سه‌ر درووستبووه و به‌كارهێنه‌رانیش له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان داوای توندترین سزایان بۆ تاوانباره‌كه كردووه.
به گوێره‌ی هه‌ندێك له میدیاكانیش، كه گفتوگۆی نێوان قاسم ئه‌عره‌جی، وه‌زیری ناوخۆی عێراقییان له‌گه‌ڵ تاوانباره‌كه بڵاوكردووه‌ته‌وه، ئه‌عره‌جی به تاوانباره‌كه‌ی گوتووه: "به چ رووێكه‌وه ده‌چیته‌وه به‌رده‌م خوا؟".
ئ. م