كڕین و فرۆشتن به وه‌زاره‌ته‌كانی عێراقه‌وه ده‌كرێت
هه‌وڵ ده‌درێت وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق به 20 ملیۆن دۆلار بكڕدرێت
K24- هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی سایتی "ئێس ئێن جی" عێراقی، زیاد جه‌نابی، په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانی وه‌ته‌نییه هه‌وڵ ده‌دات وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق به 20 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بكڕێته‌وه.
وه‌ك ئه‌و سایته عێراقییه ئاشاكرایكردووه، چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسی عێراق هه‌ن، كه به فڕۆشتنی پۆسته وه‌زارییه‌كان و ئه‌ركه باڵاكانی ده‌وڵه‌ت ناسراون، جه‌نابیش ده‌یه‌وێت له‌ڕێگه‌ی هه‌ماهه‌نگیكردن له‌گه‌ڵ ئه‌و سیاسییانه، پۆستی وه‌زاره‌تی بازرگانی به 20 ملیۆن دۆلار بكڕێته‌وه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی سایتی "ئێس ئێن جی" ئاشكرایكردووه، عادل عه‌بدولمه‌هدی، راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق، پێشتر به‌هۆی نه‌بوونی مه‌رجی زانستی، پێدانی هه‌ر وه‌زاره‌تێكی به جه‌نابی ره‌تكردووه‌ته‌وه، بۆیه ناوبراو ده‌یه‌وێت ئه‌و پۆسته به‌پاره له‌و كه‌سانه بكڕێته‌وه، كه كڕین و فرۆشتن به پۆسته وه‌زارییه‌كانی عێراق ده‌كه‌ن.
له‌كاتێكیشدا باس له بازرگانیكردن به وه‌زاره‌ته‌كانی عێراقه‌وه ده‌كرێت، كه ده‌گوترێت عه‌بدولمه‌هدی له هه‌ڵبژاردنی كاندیده‌كان بۆ پۆسته وه‌زارییه‌كان سه‌رپشك كراوه.
له خولی پێشوودا زیاد جه‌نابی وه‌ك راویژكاری سه‌لیم جبووری، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كاری كردووه.
H.B