به‌وێنه.. فڕۆكه‌یه‌ك به‌سه‌ر ئاپۆرایه‌كی خه‌ڵكیدا كه‌وته خواره‌وه
11 كه‌س بوونه قوربانی
K24- هه‌ولێر:
میدیا ئه‌ڵمانییه‌كان گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییان بڵاوكردووه‌ته‌وه، له دیمه‌نه‌كانیدا ساتی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی قه‌باره ناوه‌ندی نیشان ده‌درێت، كه دوای شكستهێنانی له هه‌وله‌كانی بۆ نیشتنه‌وه له فڕۆكه‌خانه‌ی ویلایه‌تی فینسی ئه‌و وڵاته، ده‌كه‌وێته سه‌ر ئاپۆرایه‌كی خه‌ڵكی و به‌و هۆیه‌وه 3 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 8ی دیكه‌ش بریندار بوون.
SON DAKİKA | Almanya'da uçak kazası: Can kayıpları var
— Kamil Eryazar (@FarkliBirBakis_) October 14, 2018
Almanya'da Cessna tipi bir uçak Hesse eyaletinde, Fulda kasabası yakınlarında kalabalık bir gurubun üstüne düştü. Kazada, ilk belirlemelere göre, en az 3 kişi öldü, 8 kişi de yaralandı. pic.twitter.com/LKhrioUmyH
سه‌رچاوه میدیاییه‌كانی ئه‌و وڵاته ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن، به‌هۆی خێرایی با و هه‌ڵكردنی گه‌رده‌لوول، فڕۆكه‌وانه‌كه نه‌یتوانیوه كۆنترۆڵی فڕین بكات، بۆیه ناچار بووه بڕیاری بگه‌ڕێته‌وه فڕگه‌كه‌ی، بۆئه‌وه‌ی له هه‌مان فڕۆكه‌خانه بنیشێته‌وه.
The image of damaged #Airindia flight @aaiTRZairport to #Dubai . pic.twitter.com/KGO6xNEylr
— VanakkamTrichy (@VanakkamTrichy) October 12, 2018
سه‌رچاوه‌كان بڵاویشیانكرده‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی فڕۆكه‌وانه‌كه نه‌یتوانیوه بگاته به‌رزی پێویست، بۆیه فڕۆكه‌كه‌ی به یه‌كێك له به‌ربه‌سته‌كانی فڕۆكه‌خانه‌دا كێشاوه و یه‌كێك له باڵه‌كانی كه‌وتووه‌ته سه‌ر ژماره‌یه‌ك له‌و كه‌سانه‌ی كه له‌نزیك فڕگه‌كه وه‌ستابوون.
وه‌ك پۆلیسی ئه‌و ویلایه‌ته‌ی ئه‌ڵمانیاش رایگه‌یاندووه، له‌ناو 8 برینداره‌كه‌دا منداڵێكیش هه‌یه، له‌كاتێكدا فڕۆكه‌وانه‌كه هیچ زیانێكی پێ نه‌گه‌یشتووه.
H.B