دوای 15 ساڵ زیندانیكرد ئه‌ڵمانیا تاوانبارێكی هێرشی 11ی سێبته‌مبه‌ری ئازادكرد
ره‌وانه‌ی مه‌غریب ده‌كرێته‌وه
K24- هه‌ولێر:
ده‌سه‌لاتدارانی ئه‌ڵمانیا رایانگه‌یاند، مونیر موته‌سه‌دیق، هاووڵاتی مه‌غریبی كه هاوكاری ئه‌نجامدانی هێرشه‌كانی 11ی سێبته‌مبه‌ری ساڵی 2001ی له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكای كردووه، دوای به‌سه‌ربردنی سزاكه‌ی بۆ ماوه‌ی 15 ساڵ له زیندان، دیپۆرتی وڵاته‌كه‌ی ده‌كه‌نه‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ویلایه‌تی هامبۆرگی باكووری ئه‌ڵمانیا گوتی: "هه‌موو هه‌نگاوه‌كان به‌گوێره‌ی پلانی داڕێژراو به‌ڕێوه ده‌چن"، به‌ڵام جگه له‌وه‌ی كه گوتی: "له 15ی ئه‌م مانگه‌وه رێگه به ئازادكردنی موته‌سه‌دیق ده‌درێت به‌و مه‌رجه‌ی ده‌ستبه‌جێ دیپۆرت بكرێته‌وه بۆ وڵاته‌كه‌ی"، هیچ ورده‌كاریێكی دیكه‌ی له‌باره‌ی ئه‌و پرسه‌وه نه‌دركاند.

له چه‌ند وێنه‌یه‌كیشدا پیاوێكی چاو به‌ستراو نیشان ده‌درێت، كه له‌لایه‌ن دوو پۆلیسه‌وه به‌ره‌و هێلۆكپته‌رێك ده‌برێت، كه به‌گوێره‌ی میدیا ئه‌ڵمانییه‌كان وێنه‌كان هی موته‌سه‌دیقن و به‌مه‌به‌ستی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بۆ ناو خێزانه‌كه‌ی له مه‌غریب، ده‌گوازرێته‌وه بۆ فرانكفۆرت.

موته‌سه‌دیق ئه‌ندامی گروپێكی توندڕه‌وه كه باره‌گاكه‌ی له ویلایه‌تی هامبۆرگه و هاوكاری خۆكوژانی كردووه، بۆئه‌وه‌ی بتوانن ئه‌و فڕۆكانه بڕفێنن، كه هێرشه‌كانی 11ی سێبته‌مبه‌ریان پێ ئه‌نجامدابوو، كه به‌هۆیه‌وه زیاتر له 3 هه‌زار هاووڵاتی ئه‌مه‌ریكی كوژران.
له ساڵی 2007 به تۆمه‌تی هاوكاریكردن له كوشتنی خه‌ڵك، سزای 15 ساڵ زیندانیكردن به‌سه‌ر موته‌سه‌دیقدا سه‌پێندرا، ئه‌مه‌ش دووه‌م كه‌س بوو كه تائێستا تێوه‌گلانیان له‌و هێرشانه‌دا یه‌كلایی كرابێته‌وه.
له‌كاتی دادگاییكردنی موته‌سه‌دیق، پارێزه‌ره‌كه‌ی به‌رگرییه‌كی سه‌رسه‌ختانه‌ی لێ كرد كه هیچ ئاگاداری رووداوه‌كه‌ی 11ی سێبته‌مبه‌ر نه‌بووه، به‌ڵام داواكاری گشتی به پشتبه‌ستن به چه‌ندین به‌ڵگه دووپاتیكرده‌وه، موته‌سه‌دیق له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د عه‌تییه، یه‌كێك له داڕێژه‌رانی پلانی هێرشه‌كه گه‌وره‌ترین رۆڵیان له‌و هێرشانه‌دا گێڕاوه.
H.B