واشنتۆن پێچه‌كه ئابوورییه‌كانی سه‌ر ئێران توندتر ده‌كات
سزاكانی ئه‌مجاره ژماره‌یه‌ك بانك و كۆمپانیا و دامه‌زراوه له‌خۆ ده‌گرن
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا سه‌پاندنی سزای نوێی به‌سه‌ر ئێران‌دا راگه‌یاند و دووپاتیكرده‌وه، ئه‌و سزا نوێیانه ژماره‌یه‌ك بانك و كۆمپانیا و دامه‌زراوه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌خۆده‌گرێت.
له به‌یاننامه‌یه‌كیشدا وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا ناوی ئه‌و بانك و كۆمپانیایانه‌ی ئاشكراكرد، كه ئه‌و سزایانه ده‌یانگرێته‌وه، ئه‌وانیش بریتین له هه‌ردوو بانكی "میلله‌ت و مێهر ئیقتساد" و كۆمپانیایه‌كی پیشه‌سازی بۆ درووستكردنی ئامێره كشتوكاڵییه‌كان و كۆمپانیای "موباره‌كه ئه‌سفه‌هان" بۆ به‌رهه‌مهێنانی كانزا ره‌قه‌كان و چه‌ندین كۆمپانیا و دامه‌زراوه‌یه‌كی دیكه‌ی ئه‌و وڵاته.
دوای ئه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كشانه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران راگه‌یاند، كۆشكی سپی سه‌پاندنی سزای نوێی به چه‌ند قۆناغێك به‌سه‌ر تاران‌دا راگه‌یاند، تائێستا به‌شێك له‌و سزایانه كه‌وتوونه‌ته بواری جێبه‌جێكردن و بڕیاریشه له سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو قۆناغێكی دیكه‌ی ئه‌و سزایانه بكه‌وێته بواری جێبه‌جێكردن، كه تایبه‌تن به سزا بانكییه‌كان و قه‌ده‌غه‌كردنی كڕینی نه‌وتی ئێران له بازاڕه‌كانی جیهان.
ئه‌و سزایانه‌ی ئه‌مه‌ریكاش بوونه‌ته هۆی درووستبوونی قه‌یرانێكی ئابووری له‌و وڵاته و به‌هۆی گرانی نرخه‌كان, له چه‌ند مانگی رابردوودا ده‌نگی ناڕه‌زایی خه‌ڵك شه‌قامه‌كانی ئێرانی ته‌نی.
له به‌رامبه‌ریشدا ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا رێگری له فرۆشتنی نه‌وتی ئێران بكات، ئه‌وا هه‌ردوو ده‌روازه‌ی گه‌رووی هورمز و بابولمه‌نده‌ب، كه به رێڕه‌وی بازرگانی جیهانی داده‌نرێن، به‌ڕووی ئاڵوگۆڕیی جیهانیدا داده‌خات.
H.B