بیری بیانییه‌كانی داعش به‌ره‌و وشكبوون ده‌چێ
جه‌نه‌راڵ جۆزێف دانفۆرد هۆكاره‌كانی ئاشكرا ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
چوونی بیانییه‌كان بۆ ناو ریزی چه‌كدارانی داعش له عێراق و سووریا كه‌مبووه‌ته‌وه‌و له مانگێكدا دابه‌زیووه بۆ نزیكه‌ی 100 كه‌س.
جه‌نه‌راڵ جۆزێف دانفۆرد، سوپاسالاری هێزه هاوبه‌شه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، له گوتارێكدا كه رۆژی سێشه‌ممه له كۆنگره‌یه‌كی تایبه‌ت به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندڕه‌وی له بنكه‌ی ئهندروزی سه‌ربازی نزیكی واشنتن كه 82 وڵات به‌شدارییان تێدا كردووه گوتوویه‌تی: "چوونی بیانییه‌كان به ئه‌ندازه‌یه‌ك كه‌مبووه‌ته‌وه، مانگانه بۆ نزیكه‌ی 100 كه‌س دابه‌زیوه".
دانفۆرد ده‌ڵێت: "پێشكه‌وتنێكی باش و هانهدهرانهیه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش، ساڵی 2017 ژماره‌ی ئه‌و هێرشانه‌ی رێكخراوه توندڕه‌وه‌كه ئه‌نجامیداون، به‌راورد به ساڵی 2016، 23% كه‌میانكردووه".
به‌ڵام گوتوویه‌تی: "هێشتا بیانییه‌كان به‌ره‌و سووریا و عێراق ده‌ڕۆن و زۆرینه‌شیان له رێگه‌ی توركیاوه ده‌په‌ڕنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له ریزی چه‌كدارانی داعشدا شه‌ڕ بكه‌ن، به‌ڵام رێژه‌كه‌یان كه‌میكردووه، ئێستا مانگانه نزیكه‌ی 100 كه‌س ده‌گه‌نه عێراق و سووریا". به‌ڵام ئه‌و كاته‌ی داعش به‌ھێزبووه مانگانه زیاتر له 1500 بیانی ده‌چوونه ناو ریزه‌كانیان و به درێژایی سێ ساڵ دۆخه‌كه به‌وجۆره بووه. وه‌ك ئه‌وه‌ی ئاژانسی هه‌واڵی فه‌ڕه‌نسی زانیارییه‌كانی بڵاوكردبووه‌وه.
ئه‌و سه‌ركرده سه‌ربازییه‌ی ئه‌مه‌ریكا گوتوویه‌تی: "هۆكاره‌كانی به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ باشتركردنی ئاڵوگۆڕی زانیاری له رێگه‌ی كه‌ناڵه سه‌ربازی و هه‌واڵگری و ئه‌منییه‌كانه‌وه، سه‌ركه‌وتنیشمان بۆ ماوه‌یه‌كی دوورتر، له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌ه‌ی ئه‌و پێكهاتانه وه‌ستاوه كه بیانییه‌كان ده‌به‌ستێته‌وه به‌و تۆڕه ئایدۆلۆژییه توندڕه‌وه‌وه".
دانفۆرد ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه: "كاری یه‌كلاكه‌ره‌وه، چۆنێتی ده‌ستنیشانكردن و دادگاییكردن و كۆتاییهێنان به توندڕه‌وی چه‌كداره بیانییه‌كان و سه‌رله‌نوێ ئامادهكردنهوهیانه بۆ ناو ژیانی ئاسایی كۆمه‌ڵگاكانیان".