هه‌ولێر.. بۆ یه‌كه‌مجار سیسته‌مێكی نوێی هاتووچۆ جێبه‌جێ ده‌كرێت
به ڤیدیۆ.. سیسته‌مه‌كه بۆ پاراستنی هاووڵاتییانه له كاتی رووداوه‌كان

K24 - هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر، له شه‌قامی خێرای 120 مه‌تری شاری هه‌ولێر، سیسته‌مێكی نوێی هاتووچۆ، بۆ پاراستنی هاووڵاتییان له كاتی رووداوه‌كان جێبه‌جێ ده‌كات.
موقه‌ده‌م فازڵ حاجی، گوته‌بێژی پۆلیسی هاتووچۆی هه‌ولێر، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، دامه‌زراندنی سیسته‌مه‌كه‌ی به وێنه و ڤیدیۆ روونكردووه‌ته‌وه.
فازڵ حاجی، له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه و ڤیدیۆی روونكردنه‌وه‌یی سیسته‌مه‌كه، راشیگه‌یاندووه، ئه‌ندازه‌ی هاتووچۆی هه‌ولێر، به هاوكاری كۆمپانیایه‌كی ئیتاڵی پرۆفیشناڵ له‌بواری سه‌لامه‌تی هاتووچۆ و له‌سه‌ر بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی هاتووچۆی هه‌ولێر، خه‌ریكی دانانی سیسته‌مێكی سه‌لامه‌تین كه پێی ده‌گوترێت (سیستمی به‌رپه‌رچدانه‌وه).
گوته‌بێژی هاتووچۆی هه‌ولێر، روونیشی ده‌كاته‌وه، كاری ئه‌و سیستمه ئه‌وه‌یه كاتێك ئۆتۆمبێلێك كۆنترۆل له‌ده‌ستده‌دات و خۆی پێداده‌كێشێت، به‌بێ هیچ زیانیكی گه‌وره، له رێگای سیسته‌مێكی سپرینگی ده‌یگه‌ڕێنێته‌وه سه‌ر شه‌قامه‌كه.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، تێچووی دانان و هێنانی ئه‌م سیسته‌مه زۆره، به‌ڵام خه‌مخۆری وه‌زاره‌تی ناو‌خۆ و هاتووچۆی هه‌ولێر وایكرد كه ره‌زامه‌ندی وه‌ربگیرێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌و شوێنانه‌ی كه پێویسته دابنرێت.
.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)