به مردوویش ده‌ست له تاره فارس هه‌ڵناگرن
گۆڕه‌كه‌یان شێواندووه
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌وكاته‌ی زۆر كه‌س ره‌خنه‌یان له بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤیدیۆی گۆڕی تاره فارس، كچه مۆدێلی عێراقی گرت كه پێش ماوه‌یه‌ك له ناوه‌ڕاستی شاری به‌غدادا كوژرا، ناحه‌قیان نه‌بوو، چونكه پاش ئه‌وه چه‌ندین ڤیدیۆی نوێ بڵاوكراونه‌ته‌وه كه گۆڕه‌كه‌ی شێوێنراوه.
ئه‌و كاته‌ی عێراقییه‌ك ڤیدیۆی گۆڕه‌كه‌ی تاره فارسی بڵاوكرده‌وه، مه‌به‌ستی سوكایهتیپێكردن نه‌بووه‌و نه‌یویستووه شوێنی گۆڕه‌كه‌ی ئاشكرا بكات، به‌ڵام تێكدهران خۆیان گه‌یاندووه‌ته سه‌ر گۆڕه‌كه‌ی و وێنه‌كه‌ی تاره فارسیان له‌سه‌ر كێله‌كه لاداوه‌و شێواندووه.
كه‌سوكاری تاره فارس هیچ ورده‌كارییه‌كیان له‌سه‌ر شێواندنی گۆڕه‌كه رانه‌گه‌یاندووه، به‌ڵام هه‌واڵه‌كه‌یان به‌لاوه له‌ناكاو بووه و كاتێكیش پێش چه‌ند رۆژێك سه‌ردانی گۆڕه‌كه‌یان كردووه تووشی نیگه‌رانییه‌كی زۆر بوون.