عادل عه‌بدولمه‌هدى: هه‌فته‌ى داهاتوو حكومه‌ت راده‌گه‌يه‌نين
به‌رنامه‌ى كابينه‌كه‌ى پێشكه‌ش به په‌رله‌مان ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
راسپێردراو بۆ پێكهێنانى كابينه‌ى نوێى حكومه‌ت، عادل عه‌بدولمه‌هدى رايگه‌ياند، هه‌فته‌ى داهاتوو، ناوى ئه‌ندامانى كابينه‌ى حكومه‌ته‌كه‌ى و به‌رنامه‌ى كابينه‌كه‌ى پێشكه‌ش به په‌رله‌مان ده‌كات.
دواى ئه‌وه‌ى له لايه‌ن سه‌رۆك كۆماره‌وه راسپێردرا بۆ پێكهێنانى كابينه‌ى نوێى حكومه‌ت، عادل عه‌بدولمه‌هدى تا كۆتايى ئه‌م مانگه مۆڵه‌تى ده‌ستوورى هه‌يه بۆ راگه‌ياندنى كابينه‌كه‌ى.
نووسينگه‌ى راگه‌ياندنى عه‌بدولمه‌هدى له به‌ياننامه‌يه‌كدا رايگه‌ياند، هه‌فته‌ى داهاتوو ناوى ئه‌ندامان و به‌رنامه‌ى كابينه‌كه‌ى پێشكه‌ش به ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ده‌كات.
هه‌روه‌ها راشيگه‌ياند، عه‌بدولمه‌هدى په‌يوه‌ندى كردووه به سه‌رۆكى كوتله‌كان و سه‌رۆكايه‌تى په‌رله‌مانه‌وه بۆ ده‌ستنيشانكردنى واده‌يه‌كى گونجاو بۆ راگه‌ياندنى كابينه‌كه‌ى.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز
ئ.ر