ئهڵمانيا 115 مليۆن يۆرۆ بۆ ئاوهدانكردنهوهى عێراق و سووريا تهرخان دهكات
نزیکەی 12 ملیۆن يۆرۆش بۆ ئاوەدانکردنەوەی چەند ناوچەیەک لە رەققە و دێرەزوور تەرخاندەکرێت
K24 – ههولێر:
حكومهتى ئەڵمانیا بڕياريدا 115 ملیۆن يۆرۆ بۆ ئاوەدانکردنەوەی ناوچە زیان لێکەوتووەکانی عێراق و سوریا تەرخان بکات.
حکومەتی ئەڵمانیا رایگەیاند، لە پێناو گەڕاندنەوەی سەقامگیری و ئاوەدانی بۆ ئەو ناوچانەی، کە لەدەستی داعش دەرھێنراون، 115 ملیۆن یۆرۆ بۆ عێراق و سوریا تەرخانکراوە.
بڕياره له كۆى ئهو بڕه پارهيه، 103 مليۆن يۆرۆ بۆ چاککردنەوەی ھێڵەکانی کارەبا، تۆڕی ئاو، ئاوەڕۆ، رێگا، پردەکان، دروستکردنەوەی خانوو و گەڕاندنەوەی خەڵکی بۆ شوێنی خۆیان خەرج دەکرێت.
نزیکەی 12 ملیۆن يۆرۆش بۆ ئاوەدانکردنەوەی چەند ناوچەیەک لە رەققە و دێرەزوور تەرخاندەکرێت. چونکە ئەو ناوچانە لەژێر دەستی حكومهتى سووريا نین.
بهرلين ئهوهشى دووپاتكردووهتهوه، كه ھیچکاتێك پارە بۆ ئەو ناوچانە تەرخان ناکەن، کە ژێر دەسەڵاتی رژێمی ئەسەدن.
ئ.ر