سائیرون كاندیدی نییه‌

پشتگیریی كه‌سانی سه‌ربه‌خۆ ده‌كه‌ن

K24 - هه‌ولێر:

ھاوپەیمانی سائرون كه‌ موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در پاڵپشتی ده‌كات، رەتیدەكاتەوە ھیچ كاندیدێكیان بۆ وەزارەتەكان پێشكەش بە سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو كردبێت.

بەدر زیادی پەرلەمانتاری ھاوپەیمانی سائرون، رەتیدەكردەوە ھاوپەیمانێتییەكەیان ھیچ كاندیدێكییان بۆ وەزارەتەكان پێشكەش بە عادل عەبدولمەھدی سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو كردبێت.

ئەندامەكەی سائرون ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، ھاوپەیمانێتییەكەیان پشتگیری لە ھەڵبژاردنی كەسانی دوور لە حزبە سیاسییەكان دەكات.

بڕیارە شەممەی داھاتوو، عادل عەبدولمەھدی، ناوی كابینەكەی رابگەیەنێت.