37 ساڵه به هه‌ڵه نوێژ ده‌كه‌ن
روویان له كه‌عبه نه‌بووه
K24 - هه‌ولێر:
نوێژخوێنانی مزگه‌وتێك له شارۆچكه‌ی سوگورین له پارێزگای یلوای رۆژئاوای توركيا، ماوه‌ی 37 ساڵه به هه‌ڵه نوێژ ده‌كه‌ن و به هه‌ڵه روویان له (كه‌عبه) كردووه.
عيسا كايا، پێشنوێژی مزگه‌وته‌كه، له ساڵی 2017ـه‌وه له‌وێ دامه‌زراوه و ئه‌و ئاشكرای كردووه، كه ئاراسته‌ی رووگه‌ی مزگه‌وته‌كه هه‌ڵه‌یه، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ده‌نگۆی خواری رووگه‌ی پێگه‌یشتووه.
دواتریش كایا په‌ناده‌باته به‌ر چه‌ند شاره‌زایه‌كی مه‌یدانی بۆ دیاریكردنه‌وه‌ی رووگه و ده‌رده‌كه‌وێت، كه له‌سه‌ره‌تای درووستكردنی مزگه‌وته‌كه له ساڵی 1981ـه‌وه، نوێژخوێنان به ئاراسته‌ی 33 پله ئاراسته‌كه‌یان له (كه‌عبه) لایداوه.
ئێستاش پێشنوێژ و نوێژخوێنانی ئه‌و مزگه‌وته، چاوه‌ڕێن میحرابێكی دیكه‌ی درووست به ئاراسته‌ی كه‌عبه‌یان بۆ درووست بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام بن تێیدا.
سه‌باره‌ت به‌وانه‌ی پێشتر له‌و مزگه‌وته و به‌و شێوه‌یه نوێژیان كردووه، زانایانی ناوچه‌كه رایانگه‌یاندووه، هیچ گرفتێك له نوێژی ئه‌واندا نییه، چونكه نه‌یانزانیوه رووگه‌یان ته‌واو نییه و روویان له كه‌عبه نه‌كردووه.
سه‌رچاوه: مۆنتی كارلۆ
ئ. م