عه‌بادی رێگای به‌رده‌م عه‌بدولمه‌هدی مینڕێژ ده‌كات
عه‌بادی ده‌رگای بینینی دۆسیه مه‌ترسیداره‌كان له عه‌بدولمه‌هدی داده‌خات
K24- هه‌ولێر:
چاودێرانی سیاسی هۆشداری ده‌ده‌ن، دوا بڕیاره‌كانی حكوومه‌تی ماوه به‌سه‌رچووی حه‌یده‌ر عه‌بادی كه بڕیاری چاره‌نووسساز و په‌یكه‌ریی ده‌وڵه‌تن، پێشوازیێكی خه‌راپه بۆ حكوومه‌تی نوێی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی و به ناده‌ستووری وه‌سفیان ده‌كه‌ن، داواش له سه‌رۆكایه‌تی كۆمار ده‌كه‌ن، سنوورێك بۆ ئه‌و بڕیارانه‌ی عه‌بادی دا‌نێت.
رۆژنامه‌ی "العرب"ـی له‌نده‌نی رای چه‌ندین چاودێری سیاسی له‌باره‌ی دوا بڕیاره‌كانی عه‌بادی وه‌رگرتووه و دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه، "روون و ئاشكرایه ئه‌و بڕیارانه‌ی عه‌بادی پێشوازیێكی خه‌راپه له حكوومه‌ته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، هه‌روه‌ها ده‌بنه هۆی قووڵبوونه‌وه‌ی لێكتێنه‌گه‌یشتن و ناكۆكی له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان، به‌تایبه‌ت شیعه‌كان".
چاودێران جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه، "ئه‌و خاڵه لاوازانه‌ی حكوومه‌تی عه‌بادی هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنیان ده‌دات، جارێكی دیكه به‌هۆی گومانكردن له رۆڵی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه سه‌ر بهعهبادین و ده‌یه‌وێت له حكوومه‌تی داهاتوودا بمینێنه‌وه، دبهنهوه خاڵی ناكۆكی نێوان لایه‌نه‌كان، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه پێشبینییه‌كان جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، له‌داهاتوودا ئه‌و كه‌سانه ببنه پاسه‌وانی چه‌ندین دۆسیه‌ی مه‌ترسیدار، كه هه‌وڵ بۆ ئه‌وه بده‌ن هه‌تاهه‌تایه به‌داخراوی بمێننه‌وه، به‌مه‌ش رێگه نادرێت عه‌بدولمه‌هدی زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و پێگانه به‌ده‌ست بهێنێت كه سه‌روه‌تی ده‌وڵه‌ت به‌هه‌ده‌ر ده‌ده‌ن".
ئه‌و رۆژنامه‌یه باسی ئه‌وه‌ش ده‌كات، "چاودێرانی سیاسی له‌و باوه‌ڕه‌دان كه ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی عه‌بادی بۆ دامه‌زراندنی داروده‌سته‌كه‌ی له حكوومه‌تی داهاتوودا مینڕێژكردنی رێگای به‌رده‌م عه‌بدولمه‌هدییه، بۆئه‌وه‌ی شكست به ئه‌ركه‌كه‌ی وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێ بهێنێت و تواناكه‌ی له به‌ڕێوه‌بردنی ژماره‌یه‌ك جومگه‌ی وڵات سنووردار بكات".
چاودێران وه‌ك نموونه‌یه‌كیش ئاماژه به سینارۆیێكی هاوشێوه ده‌ده‌ن، كه له‌پێشوودا روویداوه و ده‌ڵێت: "پێشتریش نوری مالیكی پیلانی هاوشێوه‌ی له دژی عه‌بادی داڕشت و ئێستاش عه‌بادی بۆ دوای خۆی جێبه‌جێ ده‌كات، ئه‌مه‌ش جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، گومانه‌كانی گه‌نده‌ڵی له واقعێكی راسته‌قینه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن و پاڵه‌وانانی ئه‌و گه‌نده‌ڵیانه چ به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ یاخۆد له‌پشت په‌رده‌كانه‌وه ده‌سه‌ڵاتیان هه‌ر به‌ده‌سته‌وه‌یه".
ئه‌مه دوای ئه‌وه هاتووه، له هه‌فته‌ی رابردوودا حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیری ماوه به‌سه‌رچووی عێراق جه‌بار لعێبی وه‌ك سه‌رۆكی كۆمپانیای نه‌وتی نیشتیمانی دامه‌زراند، كه هاوكات لعێبی پۆستی وه‌زیری نه‌وتیشی به‌ده‌سته‌وه‌یه، له‌كاتێكدا ئه‌و كۆمپانیایه تازه دامه‌زراوه و به‌گوێره‌ی بڕیاره‌كانی عه‌بادی، ئه‌و كۆمپانیایه ئه‌ركی به‌ڕێوه‌بردنی سامانه نه‌وتییه‌كانی وڵاتیش له‌ئه‌ستۆ ده‌گرێت، به‌مه‌ش ده‌سه‌ڵاته‌كانی وه‌زاره‌تی نه‌وت كه‌متر ده‌بنه‌وه و ده‌سه‌ڵاته گرنگه‌كان به‌و كۆمپانیایه دراون و ئه‌وه‌ی به‌ده‌ست ئه‌و وه‌زاره‌ته‌وه ده‌مێنێته‌وه، ته‌نیا دانانی پلانی ستراتیژییه بۆ كه‌رتی نه‌وت و وزه، هه‌ربۆیه‌ش چاودێران پێیان وایه كه ئه‌و بڕیاره‌ی عه‌بادی پلانگێڕییه، چونكه لعێبی كه‌سێكی نزیكی عه‌بادییه و مه‌به‌ست و ئه‌جێندای تایبه‌ت له‌پشت ئه‌و هه‌نگاوه‌ی عهبادییهوهن.
هه‌ر ئه‌مڕۆش وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق رایگه‌یاند، بڕیاره‌كانی كۆمپانیای نه‌وتی نیشتیمانی جێبه‌جێ بكرێن و، بژاردهكهشی بۆ حكوومه‌تی داهاتوو جێهێشت.
H.B