یاری PUBG راده‌گیرێت
كۆمپانیاكه روونكردنه‌وه ده‌دات

K24 - هه‌ولێر:
به‌هۆی ئه‌پده‌یتكردنه‌وه‌ی چه‌ند به‌شێكی ڤیدیۆگهیمهكه، یاری PUBG راگیرا، بڕیاریشه له ماوه‌ی كه‌متر له 24 كاتژمێری داهاتوو بۆ مۆبایل به‌رده‌ست بخرێته‌وه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی كۆمپانیای خاوه‌نداری په‌بجی له تویته‌ر، ئه‌پده‌یتی یارییه‌كه بۆ به‌كارهێنه‌ران له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ر ته‌واوكراوه و به‌رده‌سته.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ش، زیادكردنی مۆدی شه‌وه له ماپی ئیرانگێڵی یارییه‌كه، هاوكات له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی جه‌ژنی هاڵۆوین، چه‌ند شتێكی تایبه‌ت به‌و بۆنه‌یه زیاد ده‌كرێن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئۆتۆمبێلی نوێ ته‌نها بۆ ماپی سانهۆك، واتا ماپی سێیه‌می یارییه‌كه، له‌گه‌ڵ چه‌ندین ورده‌كاری دیكه، زیاد ده‌كرێن.
كۆمپانیای تێنسێنتیش رایگه‌یاندووه، ئه‌مڕۆ بۆ ماوه‌ی هه‌شت كاتژمێر سێرڤه‌ری یارییه‌كه بۆ مۆبایل راده‌وه‌ستێت و تیمی په‌بجیش ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، ته‌واوی ئهپدهیتكردنهوهكه، سێ كاتژمێری پێویسته.
دوای ته‌واوبوونی ئه‌پده‌یت و زیادكردنی ورده‌كارییه‌كانی یارییه‌كه، جارێكی دیكه سێرڤه‌ره‌كانی په‌بجی بۆ به‌كارهێنه‌رانی مۆبایلیش ده‌كه‌ونه‌وه كار و بۆ گه‌یمه‌ران به‌رده‌ست ده‌بنه‌وه.
ئ. م