ده‌سته‌ی دادوه‌ری بڕیاری په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانی بڵاوكرده‌وه
له ماوه‌ی 10 رۆژدا پێویسته په‌رله‌مان یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه ئه‌نجام بدات
K24 - هه‌ولێر:
ده‌سته‌ی دادوه‌ری هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، له‌باره‌ی ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا و ئه‌نجامه‌كانی په‌سه‌ند كرد.
به‌گوێره‌ی بڕیاری ده‌سته‌ی دادوه‌ری، ئه‌و كیان و كاندیدانه‌ی له‌لایه‌ن كۆمسیۆنه‌وه له میدیاكانی ناوخۆدا ناوه‌كانیان وه‌ك سه‌ركه‌وتوو له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان بڵاوكرایه‌وه په‌سه‌ندكراوه و به نووسراوێك كۆنووسی په‌سه‌ندكردنی ده‌سته‌ی دادوه‌ری هه‌ڵبژاردن ئاراسته‌ی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنی هه‌رێمی كوردستان كراوه به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردن.
له بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ریدا نووسراوه: "ده‌سته‌ی دادوه‌ری هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان رۆژی 30/10/2018 به سه‌رۆكایه‌تی، جێگری سه‌رۆك، دادوه‌ر عه‌لی عه‌وڵا ئه‌حمه‌د و ئه‌ندامێتی جێگری سه‌رۆك، دادوه‌ر عه‌بدوڵڵا عه‌لی ئه‌حمه‌د شه‌ره‌فانی و دادوه‌ر محه‌مه‌د مسته‌فا مه‌حمود، به‌ناوی گه‌له‌وه ئه‌م بڕیاره‌یان ده‌ركردووه".
هه‌روه‌ها له بڕیاره‌كه‌دا هاتووه: "پاش وردبینی سه‌رجه‌م تانه‌كانی سه‌ر ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان - عێراق له 30/9/2018، كه له‌لایه‌ن هێز و كیانه سیاسییه‌كانی به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كه پێشكه‌شكرابوو، دادگا وردبینی له ناوی سه‌ركه‌وتووه‌كان و ئه‌و سكاڵایانه كرد كه له‌سه‌ریان هه‌بوو، ده‌سته‌ی دادوه‌ری ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌سه‌ند كرد له‌سه‌ر ئاستی كیانه‌كان و كاندیده‌كان كه له سێ رۆژنامه‌ی ناوخۆیی، له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راگه‌یاندنی كۆمسیۆن بڵاوكرابوونه‌وه‌و ده‌سته‌ی دادوه‌ری به رێككه‌وتن له 30/10/2018 په‌سه‌ندی كرد".
پاش په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامه‌كانیش ده‌بێت خولی نوێی په‌رله‌مان به‌سه‌رۆكایه‌تی به ته‌مه‌نترین ئه‌ندام یه‌كه‌م دانیشتن ئه‌نجام بدات و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی په‌رله‌مان ئاماده‌كاریی بۆ ئه‌و دانیشتنه ده‌كات.
له ئێستادا ئه‌گه‌ر ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری له‌و 10 رۆژه‌دا ئه‌و داواكارییه‌ی رانه‌گه‌یاند، پێویسته رۆژی دواتر په‌رله‌مان خۆی كۆبێته‌وه بێ ئه‌وه‌ی هیچ ده‌زگا و دامه‌زراوه‌یه‌ك داوای كۆبوونه‌وه‌كه بكات.

