ساڵح موسلیم: کوردستان24 کەناڵێکی بێ لایەن و نیشتمانییە
"زمان و چاوی گه‌لی كورده"
K24 - هه‌ولێر:
ساڵح موسلیم، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانی ته‌ڤده‌م و هاوسه‌رۆكی پێشووی پارتی یه‌كێتی دیموكرات "په‌یه‌ده" كوردستان 24 به زمان و چاوی گه‌لی كورد ناوده‌بات و ده‌ڵێت: "گه‌لی كوردستان پێویستی به راگه‌یاندنه بۆ ئه‌وه‌ی خۆی بناسێت و خۆی به ده‌ره‌وه‌ش بناسێنێ، كوردستان 24ـیش شوێنی خۆی له‌و بواره‌دا كردووه‌ته‌وه".
ساڵح موسلیم به‌بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی 3 ساڵ به‌سه‌ر ده‌ستپێكردنی په‌خشی كه‌ناڵه‌كه قسه‌ی بۆ كوردستان 24 كردووه‌و ده‌ڵێت: "كوردستان 24 كه‌ناڵێكه نوێنه‌رایه‌تی گه‌لی كورد ده‌كات و بێ لایەن و نیشتمانییە، ئێمه‌ش هیوامان ئه‌وه‌یه".
هه‌روه‌ها گووتی: "هیوادارم به زمانه‌كانی دیكه‌ی وه‌ك ئینگلیزی و فه‌ڕه‌نسیش هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی كورد بگه‌یه‌نێته ده‌روبه‌ر و ده‌ره‌وه و گه‌لانی دیكه له ئه‌وروپا و زمانی گه‌لی كورد بێت بۆ گه‌لانی دیكه، چونكه ئێمه پێویستمان به‌وه‌یه هه‌م خۆمان، خۆمان بناسین و هه‌م خۆمان به ده‌وروبه‌ریش بناسێنین".
دامەزراوەی كوردستان24 بۆ توێژینه‌وه و راگه‌یاندن، نێوەندێكی میدیاییە. بێلایەنانە و پیشەییانە، بەرهەمێكی پوختی میدیایی بە شێوەیەكی پرۆفیشناڵانە پێشكەشى بینه‌ر و بیسه‌ر و خوێنه‌رانی دەكات و له رۆژی 31/10/2015 ده‌ستی به په‌خشكردن كردووه.
کوردستان24، زانیاریی راست و درووست بۆ وەرگرانی كوردزمان لە كوردستان و ناوچەكە و تەواوی جیهان لە رێگەی تۆڕێکی میدیایی رێکخراو: رادیۆ، تەلەڤزیۆن، ویبسایت بە زمانەكانی (كوردی- ھەردوو شێوەزاری "کرمانجی، سۆرانی" و ئینگلیزی، عەرەبی، توركی و فارسی) دەگوازێتەوە.
میتۆدی كاركردنی Kurdistan24
کوردستان24، دامەزراوەیەكی تایبەت بە توێژینەوە و راگەیاندنە، وەك نێوەندێكی میدیایی ھەمەجۆر بەشێوەیەکی درووست و بابەتیانە و بە پێی پهرهنسیپی "به‌رپرسیاریه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی"، ئه‌ركه پیشه‌ییه‌كانی به‌رانبه‌ر (نیشتمان، تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه، ئازادیه كه‌سییه‌كان) به‌جێده‌گه‌یه‌نێت.
ئامانجی دامەزراوەی كوردستان24، گەشەپێدانی ئەو رووخسارە میدیاییەیە کە میدیا لە کوردستان دەقی پێوە گرتووە و دەیەوێت ببێتە رێنیشاندەر بۆ جیھانێکی نوێی کاری میدیایی لە ناوچەكە بەگشتی و كوردستان بە تایبەتی.
كوردستان24 لە رێگەی تۆڕێكی فراوانی پەیامنێران له كوردستان و زۆربەی وڵاتانی دونیا، بەخێرایی و بێلایەنانە، بە دوای رووداوەكاندا ده‌چێ و بەدواداچوونی وردی چركە بە چركەی ھەیە لەسەر ئەو بابەتانەی كە بۆ پێكھاتە جیاجیاكانی كوردستان جێگەی بایەخن.
كوردستان24 ھیچ بەربەستێکی دانەناوە لە بەردەم پرۆسەی گەڕان بە دوای زانیاری‌دا. بەو مانایەی کوردستان بەشێکە لە جیھانێکی فراوانتر و ئەمەش لە کارەکانیدا رەنگیداوەتەوە.
كوردستان24 به كوردیەكی ره‌وان، پاراو و سه‌نگین، بەرهەمی كەناڵەكانی خۆی پێشكەش دەكات.
كوردستان24 په‌ره‌نسیبی هاوسه‌نگی و بابه‌تیبوون و به‌رپرسیاریه‌تی له رووماڵ و به‌دواداچوونه رۆژنامه‌وانییه‌كان په‌یڕو ده‌كات و بە گوێره‌ی ستاندارده باوه‌كانی میدیایی و ئیتیكی رۆژنامه‌وانی کار دەكات.
پەیامی Kurdistan24
کوردستان24 كار ده‌كات بۆ بڵاوكردنەوەی كولتووری لێبوردەیی و پێكه‌وه‌ژیان و ئاشتەوایی و دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری و پاراستنی مافەكانی مرۆڤ لە كوردستان.
کوردستان24 كار ده‌كات بۆ بڵاوكردنەوەی كولتووری ژینگه‌پارێزی، پەروەردەیەكی تەندروست، به‌رزكردنه‌وه‌ی ئینتمای تاك بۆ خاك و نیشتمان.
كوردستان24 مافی راده‌ربڕین بۆ هه‌موو پێكهاته جیاوازه‌كانی كوردستان و ناوچه‌كه، به جیاوزی فكری و ئاینی و مه‌زهه‌بی و نه‌ته‌وه‌یی مسۆگه‌ر ده‌كات.
کوردستان24 پەرە بە بیری سەربەخۆیی لە كوردستان دەدات.