تیمە تەندروستییەکانى چەمچەماڵ ژماره‌یه‌ك دوكانییان داخست
به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به رێنماییه ته‌ندرووستییه‌كان 62 دوكانیش غه‌رامه‌كراون
K24 - چه‌مچه‌ماڵ:
تیمە تەندروستییەکان لەقەزای چەمچەماڵ زیاتر لە 20 دوکان دادەخـەن و 62 دوکانی دیكه‌ش غـەرامـەدەکەن وە نزیکەی 250 شوێن بۆ دواجار ئاگاداردەکەنەوە.
راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندرووستی چه‌مچه‌ماڵ بڵاویكرده‌وه، لە مانگی (1 تاکو 10)ى ئەمساڵدا بەشی چاودێری تەندروستی نـاو مەڵبەندى ته‌ندرووستی چه‌مچه‌ماڵ و تیمە تەندروستیيەکان لە 173 گەڕان و دەرچووندا بۆ ناو بازاڕ و شوێنە گشتیيەکان 1909 شوێنیان بەمەبەستی پشکنین و پێدانی رێنمایيە تەندروستيیەکان بەسەرکردووهتەوە .
هه‌ر به گوێره‌ی ئاماره‌كان، دوائاگادارییان به 248 شوێنی دیكه‌داوه بۆ پابه‌ندبوون به رێنماییه‌كان، هه‌روه‌ها توانیویانە لەو ماوەیەدا بە هاوکاری بەشی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان، دەستبگرن بەسەر بڕی 30 هه‌زار و 565 کگم كه‌لوپه‌لی بەسەرچوو.
لـەو ئامارەدا ژمارەی ئەو دوکانانەی کە بەهۆی پابەندنەبوون بەرێنمایيەکان و سەرپێچییەوە داخراون 22 دوکانە، 62 دوکانی دیكه‌ش غەرامەکراون، هاوكات 947 مۆڵەتنامە و ناسنامەی تەندروستی لەو ماوەیەدا بەخشراوە و نوێکراوەتەوە.
به گوێره‌ی رایگه‌یاندنی ته‌ندرووستی چه‌مچه‌ماڵ، له‌و 10 مانگه‌ی رابردوو، بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشياری تەندروستی, 36 کۆبوونەوە لەگەڵ پیشەوەران و دەزگـا و دامـەزراوە جیاجیاکان کراوە، هه‌روه‌ها 544 پشکنینی (G.S.E) و هەوکردنی جگەری ڤایرۆسی بۆ پیشەوەران ئەنجامدراوە.
لەبەشێکی تری ئامارەکەی مەڵبەندی خۆپاراستندا ئیشوکارو چـالاکییەکانی یەکەی پشکنینی خۆراکی بانی مەقانی تێدایە و کەلەو 10 مانگەدا لەلایەن کارمەندەکانی ئه‌و یەکەیەوە توانراوە پشکنین بۆ 1739 بار بکرێت کە دەکاتە زیاتر لە 7 هەزار تۆن، لەبەر نەبوونی مەرجە تەندروستیيەکانیش 80 باری تر رێگەی پێ نەدراوە هاوردەی بازاڕەکان بکرێت و گەڕێنراوەتەوەزیاتر لە 4 هەزار تۆنە.