له سنوورى مهخموور 19 چهكدارى داعش كوژران
له ئاكامى بۆردوومانێكی فڕۆكەكانی ھاوپەیمانى نێودهوڵهتى دژى داعش
K24 – ههولێر:
لە بۆردوومانێكی فڕۆكەكانی ھاوپەیمانى نێودهوڵهتى دژى داعش بۆ سەر ناوچەیەكی سەر بە مەخموور، 19 چەكداری داعش كوژران.
فەرماندەی پۆلیسی فیدراڵی عێراق رایگەیاند، ھێزێكی لیوای 11 و 12 لە فیرقەی 3، لە كاتی پرۆسەیەكی گەڕان و پشكنین لە ناوچەی قەرە پوتەك لە نزیك مەخموور، رووبەڕووی چەكدارانی داعش بوونەتەوە، دواتر، لە بۆردوومانێكی فڕۆكەكانی ھاوپەیمانى نێودهوڵهتى دژى داعش، 19 چەكداری رێكخراوەكە كوژران.
ههر لهو چوارچێوهيهدا لە رۆژھەڵاتی مووسڵیش، 6 چەكداری داعش دەستگیركران.