ژماره‌یه‌ك راوچی ده‌ستگیركران
به وێنه.. ئه‌م ئاژه‌ڵانه‌یان راوكردووه
K24 - گه‌رمیان:
شه‌وی رابردوو، له بازگه‌ی مه‌یدان، ژماره‌یه‌ك راوچی ده‌ستگیركران و ده‌ستیش به‌سه‌ر كه‌لوپه‌له‌كانی راودا گیرا.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی هه‌رێم جاف، په‌یامنێری كوردستان 24 له گه‌رمیان، راوچییه ده‌ستگیركراوه‌كان (8 سووسكه و كه‌روێشكێكیان) راوكردبوو، دواى ده‌ستگیركردنیشیان راده‌ستی پۆلیسی دارستان كراون.
له رووداوێكی هاوشێوه‌شدا، دوێنێ له سنووری شاخی شه‌واڵدره‌ی سه‌ر به گوندی ناوماچك له ناحیه‌ی مه‌یدان، ژماره‌یه‌ك راوچی بزنێك و دوو كاری كێویان راوكردووه و به هه‌مان شێوه ده‌ستگیكراون.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان 24، ئێستا راده‌ستی پۆلیس و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كراون، بۆ ئه‌وه‌ی رێكاری یاساییان له به‌رامبه‌ردا بگیرێته‌به‌ر و دادگایی بكرێن.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
ئ. م