زياتر له 200 گۆڕى به كۆمه‌ڵ له كه‌ركووك و پارێزگا سوننه نشينه‌كان دۆزراونه‌ته‌وه
له چه‌ند پارێزگايهكى عێراق دۆزراونه‌ته‌وه، كه له ژێر ده‌ستى داعشدا بوون
K24 – هه‌ولێر:
زياتر له 200 گۆڕى به كۆمه‌ڵ، كه روفاتى نزيكه‌ى 12 هه‌زار كه‌سيان تێدايه له چه‌ند پارێزگايهكى عێراق دۆزراونه‌ته‌وه، كه له ژێر ده‌ستى داعشدا بوون.
نووسينگهى رێپێدراوى باڵاى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان بۆ مافه‌كانى مرۆڤ، رايگه‌ياند، 202 گۆڕى به كۆمه‌ڵ دۆزراونه‌ته‌وه.
به گوێره‌ى زانيارى ئه‌و ناوه‌نده، زۆرترين گۆڕى به كۆمه‌ڵ له سنوورى نه‌ينه‌وا دۆزراونه‌ته‌وه، كه ژماره‌يان 95 گۆڕن و پاشان كه‌ركووك به پله‌ى دووه‌م دێت و ژماره‌يان 37 گۆڕن و به دواى ئه‌ويشدا پارێزگاى سه‌لاحه‌دين دێت، كه 36 گۆڕ و دواتريش پارێزگاى ئه‌نبار دێت، كه 24 گۆڕى بهكۆمهڵيان تێدا دۆزراوه‌ته‌وه.
ئه‌و ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تييه له راپۆرتێكدا ئاشكراشيكردووه، له‌و گۆڕانه‌دا 6 هه‌زار تا 12 هه‌زار رووفات و ته‌رمى قوربانيانيان تێدايه.
ژماره‌يه‌ك له پارێزگاكانى عێراق له 2014ه‌وه تا 2017 له ژێر ده‌سه‌ڵاتى داعشدا بوون.