ئه‌مه‌ریكا هاوكاریی قوتابیانی خوێندنگایه‌كی ئایینی كوردستان ده‌كات
ماوه‌ی دوو مانگ هاوكارییه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت
K24 هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 8/11/2018 كونسوڵگه‌ری ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر رایگه‌یاند: "هاوكاری دارایی ژماره‌یه‌ك قوتابیخ،ێندنگایهكی ئایینی شاری هه‌ولێر ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداریی له پرۆگرامێكی زمانی ئینگلیزی بكه‌ن".
كونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له په‌یجی فه‌رمی كونسوڵخانه‌كه‌وه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌ند وێنه‌یه‌ك رایگه‌یاندووه: "هاوكارییه‌كه دراوه‌ته 20 قوتابی و بۆ به‌شداریكردنه له پرۆگرامی زمانی ئینگلیزی و بۆ ماوه‌ی 2 مانگ به‌رده‌وام ده‌بێت".
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، گرێگ مۆریسۆن، كونسوڵی گشتی ئه‌مه‌ریكا به وه‌كاله‌ت، به‌م دواییانه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته سه‌ردانی مزگه‌وتی سه‌واف و قوتابخانه‌ی شه‌هید عه‌بدوڵڵا پهڵپیتانی ئیسلامی كردووه و ئه‌مه‌ریكا ماوه‌ی دوو مانگ هاوكاریی ئه‌و قوتابیانه ده‌كات كه به‌شداریی پرۆگرامی زمانی ئینگلیزی ده‌كه‌ن".
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌كراوه مۆریسۆن گوێبیستی زانیاری بووه دەربارەی ئایینی ئیسلام لە هەرێمی کوردستان و گفتوگۆی لەسەر گرنگی گیانی یەکترقبوڵکردن و پێکەوەژیان لە نێوان گۆمەڵگە ئایینیەکانی هەرێمی کوردستان كردووه".