حه‌لبووسى: نابێت رێگه به گه‌ڕانه‌وه‌ى داعش بدرێت
نابێت چاومان له ره‌وشى ئه‌منى غافڵ بێت
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، محه‌ممه‌د حه‌لبووسى رايگه‌ياند، پێويسته رێگرى له گه‌ڕانه‌وه‌ى داعش بكرێت و رێگه نه‌درێت دزه بكاته‌وه ناو شاره رزگاركراوه‌كان.
حه‌لبووسى گوتيشى: ستايشى هێزه ئه‌منييه‌كان ده‌كه‌ين، كه بوونه هۆى گه‌ڕانه‌وه‌ى ژيان بۆ پارێزگاى ئه‌نبار و پشتيوانى حكومه‌تى خۆجێى پارێزگاكه‌يان كرد.
گوتيشى: نابێت چاومان له ره‌وشى ئه‌منى غافڵ بێت و پێويسته هه‌مووان به‌يه‌كه‌وه كار بكه‌ين بۆ پاراستنى سه‌قامگيرى و راكێشانى وه‌به‌رهێنه‌رانى بيانى.
ئه‌م قسانه‌ى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له كاتێكدايه له ئاستى ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌دا هۆشدارى له باره‌ى مه‌ترسييه‌كانى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش له عێراق دراوه.
سه‌رچاوه: روسيااليوم
ئ.ر