ميلانيا له كۆشكى سپى ئافره‌تێكى به ده‌ركردن دا
ياريده‌ده‌رى راوێژكارى ئاسايشى نه‌ته‌وه‌يى ئه‌مه‌ريكا له كۆشكى سپى دوور خرايه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
له‌سه‌ر داواى ميلانيا تره‌مپ، ياريده‌ده‌رى راوێژكارى ئاسايشى نه‌ته‌وه‌يى ئه‌مه‌ريكا له كۆشكى سپى دوور خرايه‌وه.
كۆشكى سپى رايگه‌ياند، ميرا ريكارديل، له پۆسته‌كه‌ى لادراوه، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر داواكارى ميلانيا تره‌مپ بووه، كه به ئاشكرا داواى ده‌ركردنى ميراى كردبوو.
ساره ساندرز، وته‌بێژى سه‌رۆكايه‌تى ئه‌مه‌ريكا له راگه‌يه‌ندراوێكدا، ئاشكرايكرد، كۆشكى سپى بڕياريداوه چيديكه ميرا ريكارديل شه‌ره‌فى كاركردنى له كۆشكى سپى پێ نه‌درێت.

رۆژى سێشه‌ممه‌ى رابردوو، ميلانيا تره‌مپ، به ئاشكرا رايگه‌ياندبوو، كه ده‌بێت ياريده‌ده‌رى راوێژكارى ئاسايشى نه‌ته‌وه‌يى ئه‌مه‌ريكا، ميرا ريكارديل ده‌ربكرێت.
رۆژنامه‌ى ۆڵ ستريت جۆرناڵ، بڵاويكردووه‌ته‌وه، كه تيمه‌كه‌ى ميلانيا له‌و بڕوايه‌دان، ميرا له پشت ئه‌و چيرۆكه نه‌رێنيانه‌وه بێت كه سه‌باره‌ت به خانمى يه‌كه‌مى كۆشكى سپى بڵاوده‌كرێنه‌وه.
سه‌رچاوه: روسيااليوم
ئ.ر