نوجێفى: كرێی خانووى نوێنه‌ران يه‌كسانه به له‌سه‌دا 10ى بودجه‌ى نه‌ينه‌وا
بڕى 3 مليۆن دينار بۆ هه‌ر نوێنه‌رێكى ده‌ره‌وه‌ى شارى به‌غدا خه‌رج ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
پارێزگارى پێشووى نه‌ينه‌وا، ئه‌سيل نوجێفى، رايگه‌ياند، بڕى ئه‌و پاره‌يه‌ى بۆ كرێى خانووى نوێنه‌ران خه‌رجده‌كرێت هاوتايه له‌گه‌ڵ له‌سه‌دا 10ى ئه‌و بودجه‌يه‌ى حكومه‌ت بۆ نهينهواى ته‌رخانكردووه.
عێراق بڕى 3 مليۆن دينار بۆ هه‌ر نوێنه‌رێكى ده‌ره‌وه‌ى شارى به‌غدا خه‌رج ده‌كات به مه‌به‌ستى به‌كرێگرتنى خانووييهك بۆ مانه‌وه‌يان له به‌غدا.
نوجێفى، له تويتێكدا، كه له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى توێته‌ر بڵاويكردووه‌ته‌وه، رايگه‌ياندووه، ئه‌و پاره‌يه‌ى بۆ كرێى خانووى نوێنه‌ران ته‌رخان كراوه، به‌رامبه‌ره به له‌سه‌دا 10ى ئه‌و بودجه‌يه‌ى بۆ نه‌ينه‌وا ته‌رخانكراوه.
هه‌روه‌ها نووسيويه‌تى: ژماره‌ى دانيشتوانى نه‌ينه‌وا زياتر له چوار مليۆن هاووڵاتى و زۆينهشيان خانوويان نييه و به‌شێكى زۆريشيان له كه‌مپه‌كاندا ژيان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
بدل ايجار السكن لاعضاء مجلس النواب يساوي ١٠٪ من ميزانية محافظة نينوى .. تعدادها سكانها ٤ ملايين نسمة ... معظمهم لايمتلكون سكن وكثير منهم يعيش في الخيم
— Atheel Alnujaifi (@AtheelAlnujaifi) ١٤ نوفمبر ٢٠١٨