ئێران و هەرێمی کوردستان سێ ناوچەی پیشەسازی دەکەنەوە
"گرنگی زۆری بۆ کەرتی پیشەسازی دەبێت"
K24- هه‌ولێر:
ئێران و ھەرێمی كوردستان سێ ناوچەی پیشەسازی لە سنوورەكانیان دروست دەكەن و کاریگەری لەسەر کەرتی پیشەسازی کوردستان دادەنێت.
بەگوێرەی واژۆكرنی پرۆتۆکۆلێک، ئێران سێ ناوچه‌ی پیشه‌سازی له‌هه‌رێمی كوردستان له‌نزیك ده‌روازه سنورییه‌كان دروست ده‌كات.
سیروان محەمەد، سه‌رۆكی ژووری بازرگانی پیشه‌سازی سلێمانی تایبه‌ت به‌كوردستان24ی راگه‌یاند: "ئیستا زه‌وی بۆ یه‌كێك له‌ناوچه‌كان دابینكراوه، دابینكردنی غاز و كاره‌بای ناوچەكەش لەلایەن ئێرانەوە ده‌بێت، ئه‌مه‌ش گرنگی زۆری بۆ كه‌رتی پیشه‌شازی هه‌رێمی كوردستان دەبێت".
H.J