كەشناسی باری كەشوھەوای راگەیاند
كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان
K24 - ھەولێر
كەشناسی پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی راگەیاند و بەپێی پێشبینیەكان، بارانبارین بە رێژەی جیاجیا لە ناوچەكانی ھەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان پێشبینی دەكات، ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لەنێوان ھەوری تەواو و نیمچە ھەوردا دەبێت و بارانبارین بەردەوام دەبێت.

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی رایگەیاندووە، سبەی دووشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لە زۆربەی كاتدا نیمچە ھەور دەبێت و لە ھەندێك كات و شوێنی جیاواز نمە باران دەبێت.

