وه‌زاره‌تی شاره‌وانی چه‌سپاندنی سنوور "تثبیت حدود" بۆ ئه‌م زه‌وییانه ده‌كات
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ هۆشداری ده‌داته جووتیارانی ئه‌م ناوچه‌یه
K24 - هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كشتوكاڵی هه‌ولێر، هۆشداری ده‌داته ئه‌وانه‌ی زه‌وییه‌كانی كه‌رتی (گردجوتیار – گه‌زنه‌ی نوێ)، ده‌كێڵن و بۆ كشتوكاڵ به‌كاریانده‌هێنن و رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وساڵ ئه‌و زه‌وییانه مهكێڵن و به پێچه‌وانه‌وه هیچ مافێكیان بۆ داواكردنی قه‌ره‌بوو نابێت.
به گوێره‌ی نووسراوێكی فه‌رمی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كشتوكاڵی هه‌ولێر، به ژماره 455ی له رێككه‌وتی (25/11/2018) ده‌رچووه، ئاگاداری ئه‌و كه‌سانه ده‌كاته‌وه، كه ئه‌و زه‌وییانه بۆ كشتوكاڵ به‌كارده‌هێنن و تێیدا ئاماژه به‌وه كراوه، زه‌وییه‌كانی كه‌رتی (گردجوتیار – گه‌زنه‌ی نوێ) بۆ كشتوكاڵ به‌كارنه‌هێنن.
به گوێره‌ی نووسراوه‌كه، كه وێنه‌یه‌كی بۆ كوردستان 24 ره‌وانه‌كراوه، هۆكاره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌مه‌ودوا وه‌زاره‌تی شاره‌وانی كاری چه‌سپاندنی سنوور "تثبیت الحدود" له زه‌وییه‌كانی ئه‌و كه‌رته ئه‌نجام ده‌دات، بۆیه خۆیان به به‌رپرسیار نازانن له قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌و زه‌وییانه ده‌كێڵن و تۆ‌و ده‌كه‌ن، یان بۆ مه‌به‌ستی دیكه‌ی كشتوكاڵی به‌كاریانده‌هێنن.
نووسراوه‌كه واژۆی (د. عه‌بدولره‌حیم عومه‌ر مسته‌فا)، سه‌رۆكی لێژنه‌ی بڕیاری كشتوكاڵی هه‌ولێری له‌سه‌ره، ئه‌و خاوه‌ن زه‌وییانه‌ش ئاگادار ده‌كاته‌وه، كه قه‌ره‌بوویان وه‌رنه‌گرتووه، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی لایه‌نه په‌یوه‌ندیدار بكه‌ن و مامه‌ڵه‌ی وه‌رگرتنی قه‌ره‌بوو ئه‌نجام بده‌ن.
ئ. م