بوومه‌له‌رزه‌يه‌ك له هه‌رێمى كوردستان روويدا
K24 – هه‌ولێر:
به گوێره‌ى زانيارييه‌كانى كوردستان24، كاتژمێر 7:35 خولهك، بومهلهرزهيهك به گوڕى 6.3 به پێى پێوه‌رى رێخته‌ر، له ناوچه و شار و شارۆچكه‌كانى هه‌رێمى كوردستان روويدا.
ميديا عێراقييه‌كان بڵاويانكردووه‌ته‌وه، بومه‌له‌رزه‌كه له كه‌ركووك و شاره‌كانى ناوه‌ڕاست و عێراقيش هه‌ستى پێكراوه.
تا ئێستا راده‌ى زيانه‌كانى بومه‌له‌رزه‌كه نه‌زانراوه.
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن ناوه‌ندى بومه‌له‌رزه‌كه شارى كرماشانى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان بووه و ناوچه سنوورييه‌كانى نێوان عێراق و ئێرانى گرتووه‌ته‌وه.
له شاره‌كانى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان ژماره‌يه‌ك خانوو و باڵه‌خانه زيانيان به‌ركه‌وتووه.

به گوێره‌ى زانيارى په‌يامنێرى كوردستان24، لە ئێستادا تۆڕی ئینته‌رنێت له سەرپێلی زەهاو و سەلاسی باوەجان پچڕاوە، پەیوەندی تەلەفوونیش گرفتی تێکەوتووە، خەڵک لەترسان هەمووی لەسەر شەقامەکانن، زیانەکان جارێ دیار نین، بەڵام خەڵکی سەرپێلی زەهاو هەمووی لەماڵەکانیان چوونەتە دەر.

په‌يامنێرى كوردستان24 له رانييه رايگه‌ياند، كات 8:13 خولهك بۆ جارى دووه‌م هاووڵاتيان له شارۆچكه‌كه هه‌ستيان به روودانى بوومه‌له‌رزه كردووه.


