له چه‌مچه‌ماڵ هێرش كرایه سه‌ر ماڵی ئه‌فسه‌رێك
هێرشبه‌ران بۆ شوێنێكی نادیار رایانكردووه
K24- گه‌رمیان:
ئێوارەی ئەمڕۆ ژمارەیەک چەکدار بە دەستڕێژی گووللـە هێرشیان كرده سەر ماڵی ڕائید هێمن عەلی، به‌رپرسی نووسینگەی بەرەنگاربوونەوەی توند‌و تیژی خێزانی لە چەمچەماڵ.
لە بارەی ڕووداوەکەوە ناوبرا بەکوردستان 24ی ڕاگەیاند، "كاتژمێر 5:25 خوولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ ، چەند چەکدارێکی نەناسراو لەنێو ئۆتۆمبێلێکەوە دەستڕێژی گووللـەیان لەماڵەکەی کردووە و دواتر بۆ شوێنێکی نادیار هەڵاتوون".
سه‌باره‌ت به زیانەکانی ئه‌و هێرشه‌ش، ئەو ئەفسەرە دەڵێت: "هه‌رچه‌ند لەکاتی هێرشەکە لەماڵەوە بووە، بەڵام زیانی گیانی نەبووە، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت كه بەهۆی ئەوەی ژماره‌یه‌ك فیشەک بەر ماڵه‌كه‌ی كه‌وتووه، زیانێکی زۆری مادی لێکەوتۆتەوە".
سەبارەت بەوەی گوومانی لە کێیە و کێ تۆمەتبار دەکات ئاشكرایكرد، "سکاڵای یاسایی تۆمارکردووە و دەزگا ئەمنیەکان لێکۆڵینەوەیان لە ڕووداوەکە دەستپێکردووە"، دووپاتیشیكرده‌وه، "ئێستا ژیانی ئه‌و لە مەترسیدایە و ڕووداوەکە خۆی و خانەوادەکەی تووشی بارێکی دەروونی خراپ کردووە، بۆیە داوا له ده‌زگا ئه‌منییه‌كان دەکات ئەرکی خۆیان به‌وردی جێبه‌جێ بكه‌ن و تاوانباران دەستگیربکەن و سزابدرێن".
H.B