باری كەشوھەوای سبەی راگەیەندرا

كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان

K24 - ھەولێر

كەشناسی پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند و بەپێی پێشبینیەكان، كاریگەری شەپۆلی بارانبارین لەسەر ھەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت.

بەگوێرەی پێشبینیەكانی بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان نیمچە ھەور دەبێت و لە ھەندێك ناوچە ئەگەری نمە باران ھەیە.

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ

كەشناسی لەبارەی كەشوھەوای سبەی رایگەیاندووە، سبەی سێشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان نیمچە ھەور دەبێت و لە چەند ناوچەیەك ئەگەری بارانبارین ھەیە.

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی