حاکم قادر: حکومڕانی بەبێ یەکێتی و پارتی زۆر ئەستەمە

"دەبێت خزمەتی خەڵک بکەین"

K24- هه‌ولێر:

ئەندامێکی مەكتەبی سیاسی‌ یەكێتی دووپاتی دەکاتەوە کە حکومەت و حکومڕانی لە هەرێمی کوردستان بەبێ یەکێتی و پارتی زۆر ئەستەمە. 

قادر حەمەجان، ئەندامی مەكتەبی سیاسی‌ یەكێتی نیشتیمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "حکومڕانی لە کوردستان بەبێ یەکێتی زۆر زەحمەتە، لە هەمان کاتیشدا حکومڕانی بەبێ پارتی زەحمەتە".

دەشڵێت: "خەڵكی كوردستان بۆ ئەوە دەنگیانداوە كە ژیانێكی باشتریان لەوەی ئێستا ھەبێت، بۆیە پێویستە پارتی و یەكێتی بە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی گشتی و داوای رەوای خەڵكی كوردستان ھەنگاو بنێن و سەروەت و سامانی وڵاتەكەمان بخەینە خزمەتی خەڵكەوە."

لە ئێستادا لایەن سیاسییەکان لە هەوڵی پێکهێنانی حکومەتدان، پارتی دیموکراتی کوردستانیش وەک براوەی یەکەم پێی باشە ئەزموونی حکومەتی بنکە فەراوان هاوشێوەی کابینەی پێشوو دووبارە نەکرێتەوە.

 H.J