نه‌خۆشخانه‌يه‌كى تايبه‌ت به شێرپه‌نجه له دهۆك درووست ده‌كرێت
نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ره‌زامه‌ندى ده‌ربڕيوه
K24 – هه‌ولێر:
رێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان، رايگه‌ياند، نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ره‌زامه‌ندى بۆ درووستكردنى نه‌خۆشخانه‌يه‌كى تايبه‌ت به شێرپه‌نجه له شارى دهۆك ده‌ربڕيوه.
له ميانى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه حكومييه‌كانى دهۆكدا، ئه‌مڕۆ رێباز حه‌ملان باسی لە رێكارەكانی ئەنجامدانی ئەو پڕۆژەیەى كرد.
هاوكات له باره‌ى كێشه ئيدارييه‌كانى پارێزگاكه، وه‌زيرى دارايى بەڵێنیدا، لە چوار چێوەی بڕیار و رێنمایيەكانی وەزارەتی دارایی چارەسەری كێشەكانيان بكرێت.