كەشناسی باری كەشوھەوای راگەیاند
كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، بەپێی پێشبینیەكانی كەشناسی ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ھەور دەبێت لەگەڵ بوونی تەم لە زۆربەی ناوچەكان دواتر دەگۆڕێت بۆ پەڵە ھەور.

كەشناسی لەبارەی كەشوھەوای سبەی رایگەیاندووە، رۆژی چوارشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت و لە ھەندێك كاتدا لە ھەندێك ناوچە دەگۆڕێت بۆ نیمچە ھەور.
