پاشه بوومه‌له‌رزه‌يه‌ك له خانه‌قين روويدا
له خانه‌قين و ناوچه سنوورييه‌كانى نێوان عێراق و ئێران چه‌ندين جار بوومه‌له‌رزه روويداوه
K24 – هه‌ولێر:
بوومه‌له‌رزه‌يه‌ك به گوڕى 4.8 پله، به گوێره‌ى پێوه‌رى رێخته‌ر له خانه‌قين روويدا.
به گوێره‌ى زانيارييه سه‌ره‌تاييه‌كان، هاووڵاتيانى دانيشتووى خانه‌قين كاتژمێر 9:36 خوله‌كى سه‌ر له به‌يانى ئه‌مڕۆ هه‌ستيان به له‌رينه‌وه‌ى زه‌وى كردووه.
ناوه‌ندى بوومه‌له‌رزه‌زانى عێراق ئاشكرايكردووه، له دوو رۆژى رابردوودا، له خانه‌قين و ناوچه سنوورييه‌كانى نێوان عێراق و ئێران چه‌ندين جار بوومه‌له‌رزه روويداوه.
سايته جيهانييه‌كانى تايبه‌ت به چاودێرى بوومه‌له‌رزه ئاماژه‌يان بۆ ئه‌وه كردووه، بوومه‌له‌رزه‌كه‌ى ئه‌مڕۆ به قوڵى 80 كيلۆمه‌تر له زه‌وى روويداوه.
ئه‌م بوومه‌له‌رزه‌يه دواى ئه‌وه دێت، رۆژى 25ى نۆڤێمبه‌ر، بوومه‌له‌رزه‌يه‌ك به گوڕى 6.3 پله‌ى رێخته‌ر ناوچه سنوورييه‌كانى نێوان عێراق و ئێرانى گرته‌وه و چه‌قى بوومه‌له‌رزه‌كه‌ش ناوچه‌ى سه‌رپێڵ زه‌هاو بوو له رۆژهه‌ڵاتى كوردستان.