سه‌در هه‌ڕه‌شه ده‌كات
به هيچ شتێكى ديكه رازى نابين
K24 – به‌غدا:
موقته‌دا سه‌در رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در و كوتله‌ى سائيرون له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رايگه‌ياند، جگه له پاڵێوراوى سه‌ربه‌خۆ بۆ پۆستى وه‌زاره‌ته‌كانى به‌رگرى و ناوخۆ به هيچ شتێكى ديكه رازى نابين.
له تويتێكدا، كه له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تويته‌ر بڵاويكردووه‌ته‌وه، موقته‌دا سه‌در نووسيويه‌تى: ئه‌ى قه‌ومه‌كه‌م من هۆكارى دواكه‌وتنى پێكهێنانى حكومه‌ت نيم، به‌ڵكو ئه‌وه منم بوومه‌ته هۆى دواكه‌وتنى پيلانه‌كانيان و گوێيان پێ مه‌ده‌ن.
هه‌روه‌ها نووسيويه‌تى: بۆ وه‌زيرى به‌رگرى و ناوخۆ جگه له پاڵێوراوى سه‌ربه‌خۆ به هيچ كه‌سێكى ديكه رازى نابم.
موقته‌دا سه‌در پێشنيازيشى كردووه، عادل عه‌بدولمه‌هدى په‌له بكات له دانانى وه‌زيرانى كابينه‌كه‌ى و ده‌رگاى خۆپاڵاوتن بكاته‌وه بۆ ناو نووسين.