خوێندكارانى زانكۆى سلێمانى داواكارييه‌كانيان له يادداشتێكدا ده‌خه‌نه‌ڕوو
ره‌خنه له وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا ده‌گرن
K24 – سلێمانى:
خوێندكارانى زانكۆى سلێمانى له يادداشتێكدا ره‌خنه‌يان له رێككاره‌كانى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا گرتووه و داوايان كردووه، سه‌ره‌ڕاى دابينكردنى پێداويستييه‌كانى خوێندن له زانكۆ و باشكردنى ره‌وشى خوێندكارانى به‌شه ناوخۆييه‌كان، ئه‌و باج و رسوماته له‌سه‌ر خوێندكارانى وه‌رگيراو له زانكۆ لاببرێت.
ئه‌مساڵ وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا، باج و رسوماتى خستووه‌ته سه‌ر ئه‌و خوێندكارانه‌ى بۆ يه‌كه‌مجار له زانكۆ وه‌رده‌گيرێن و بۆ هه‌ر خوێندكارێك بڕى 50 هه‌زار دينار وه‌رده‌گيرێت.
له يادداشته‌كه‌ياندا، خوێندكارانى ناڕازى ره‌خنه‌يان له‌و بڕياره‌ى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا گرتووه.
هه‌روه‌ها داوايان كردووه، ئامێرى فێنك كه‌ره‌وه و گه‌رمكه‌ره‌وه بۆ هۆڵه‌كانى خوێندن دابين بكرێن.
هه‌روه‌ها داواشيان كردووه، وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا ئه‌و باج و رسوماته لابه‌رێت، كه له خوێندكارانى ده‌رچووى زانكۆى وه‌رده‌گرێت له به‌رامبه‌ر پێدانه‌وه‌ى بڕوانامه‌كانيان.
.jpg)
.jpg)
.jpg)