بومه‌له‌رزه‌یه‌كی دیكه خانه‌قینی هه‌ژاند
له‌دوو كاتی جیاواز روویاندا
K24- هه‌ولێر:
ده‌سته‌ی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی له هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ بومه‌له‌رزه‌یه‌كی دیكه شاری خانه‌قینی هه‌ژاند، كه له‌ماوه‌ی ئه‌مڕۆدا بۆ دووه‌م جاره له‌و ناوچه‌یه رووبدات.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌سته‌ی كه‌شناسی ئاشكراشیكرد، "ئامێره‌كانی تۆماركردنی بومه‌له‌رزه رووداوه سرووشتییهكهیان له ته‌واوی كاتژمێر 2:05 خوله‌كی پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ به هێزی 3.4 پله به‌گوێره‌ی پێوه‌ری رێخته‌ر تۆماركردووه".
له به‌یاننامه‌كه‌ی ده‌سته‌ی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه، "چه‌قی بومه‌له‌رزه‌كه له دووری 24 كیلۆمه‌تر له سه‌نته‌ری خانه‌قینه‌وه دوور بووه و له قووڵایی 10 كیلۆمه‌تر له‌ژێر زه‌وی روویداوه"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، "خه‌ڵكی خانه‌قین و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری به‌ئاسانی هه‌ستیان پێكردووه"، دووپاتیشیكرده‌وه، "له‌ئه‌نجامی ئه‌و بومه‌له‌رزه‌یه هیچ زیانێكی گیانی و مادی تۆمارنه‌كراون".
پێشتریش هه‌ر ئه‌مڕۆ ده‌سته‌ی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندبوو: "كاتژمێر 9:36 خوله‌كی به‌یانی ئه‌مڕۆ بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 4.5 پله به‌گوێره‌ی پێوه‌ری رێخته‌ر خانه‌قین و كه‌لاری هه‌ژاند".
H.B