سەرۆك بارزانی گەڕایەوە هەرێمی كوردستان
كۆتایی به گه‌شته‌كه‌ی هێنا
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، كۆتایی به گه‌شته چه‌ند رۆژییه‌كه‌ی بۆ به‌غدا و به‌شێك له وڵاتانی كه‌نداو هێنا و گه‌یشته‌وه هه‌ولێر.
سه‌رۆك بارزانی، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو، 22ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2018، به سه‌ردانێك گه‌یشته به‌غدا و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای عێراق كۆبووه‌وه و پرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدای تاووتوێ كرد.
دواتریش رۆژی هه‌ینی 23ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ر، سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له وڵاتانی ئیمارات و كوه‌یتی كرد و ئه‌مڕۆش كۆتایی به گه‌شته چه‌ند رۆژییه‌كه‌ی هێنا و گه‌یشته‌وه هه‌ولێری پایته‌خت.
ئ. م