سیراج بارزانی ئاماری قوربانیانی مین و شه‌ڕی داعش ئاشكرا ده‌كات
ده‌زگای گشتی مینی هه‌رێم به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی وڵاتانی دژه مین له جنێڤ كرد
K24- هه‌ولێر:
سیراج بارزانی، سه‌رۆكی ده‌زگای گشتی كاروباری مین له هه‌رێمی كوردستان دووپاتیكرده‌وه، "بۆماوه‌ی سێ ده‌یه خه‌ڵكی عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌ست جه‌نگه‌وه ناڵاندوویه‌تی، له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا رووبه‌رێكی زۆری خاكی وڵات به بۆمب و مین و پاشماوه‌كانی جه‌نگ ژه‌هراوی بووه".
ئه‌م قسانه‌ی سه‌رۆكی ده‌زگای گشتی كاروباری مین له هه‌رێمی كوردستان، له میانه‌ی به‌شداریكردنی له 17ـه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی فه‌رمی وڵاتانی ئه‌ندام له رێككه‌وتننامه‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی به‌كارهێنانی مینی دژه كه‌سی له جنێڤ هاتوون، كه به رێككه‌وتنی "ئۆتاوا" ناسراوه و رایگه‌یاند، "به سه‌دان كه‌س به‌هۆی مین و پاشماوه‌كانی جه‌نگ بوونه‌ته قوربانی، چ ئه‌وانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه یان ئه‌وانه‌ی ئه‌ندامێكی له‌شیان له‌ده‌ستداوه و له‌سه‌ر كورسی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت كه‌وتوون".
سیراج بارزانی گوتی: "به‌گوێره‌ی ئامارێكی به‌رنامه‌ی كاروباری مینی عێراقی، تائێستا 22 هه‌زار و 889 كه‌س له عێراق به‌هۆی مین و پاشماوه‌كانی جه‌نگه‌وه بوونه‌ته قوربانی".
سه‌باره‌ت به قوربانیانی شه‌ڕی داعش‌یش، سیراج بارزانی ئاشكرایكرد، "به‌درێژایی شه‌ڕی داعش له ناوچه جیاوازه‌كانی عێراق، ته‌نیا ئه‌و قوربانیانه‌ی ناویان تۆماركراوه ژماره‌یان گه‌یشتووه‌ته 6 هه‌زار و 748 كه‌س".
سه‌باره‌ت به هه‌رێمی كوردستانیش سیراج بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، "ده‌زگای گشتی بۆ كار و باری مین له هه‌رێمی كوردستان ئامارێكی له‌باره‌ی ژماره‌ی قوربانیانی پارێزگاكانی سه‌ر به هه‌رێم ئه‌نجامداوه و، له داتاكاندا ده‌ركه‌وتووه، 12 هه‌زار 841 كه‌س به‌هۆی مین و پاشماوه‌كانی جه‌نگ بوونه‌ته قوربانی".
له چوارچێوه‌ی شاندێكی عێراقیدا، شاندی ده‌زگای گشتی كاروباری مین له هه‌رێمی كوردستان به‌شداریان له كۆبوونه‌وه‌ی فه‌رمی وڵاتانی ئه‌ندام له رێككه‌وتننامه‌ی قه‌ده‌خه‌كردنی به‌كارهێنانی مینی دژه كه‌سی له جنێف كرد، بڕیاریشه چالاكییه‌كانی ئه‌و وڵاتانه بۆ ماوه‌ی 5 رۆژ به‌رده‌وام بێت.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وته‌ی فه‌رمی شاندی عێراقی له لایه‌ن سیراج بارزانی، سه‌رۆكی ده‌زگای گشتی كاروباری مینی هه‌رێمی كوردستان خوێندرایه‌وه.
H.B